❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-03 17:00:49

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ccec19926e.jpg


جوانی روومه‌ت هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رنجڕاكێشانی مرۆڤه‌كانه‌، چۆن روومه‌تت به‌جوانی ده‌هێڵیته‌وه‌و پارێزگاری لێ ده‌كه‌ی‌؟ بۆ پێستی وشك به‌رنامه‌یه‌كی یه‌ك مانگی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پێستی وشك پێویسته‌ پێش خه‌وتن روومه‌تت به‌ ئاوی‌ سارد بشۆیت له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی ئاوی‌ گه‌رم. ئه‌گه‌ر روومه‌تت ماكیاژی پێوه‌ بوو پێویسته‌ پێش خه‌وتن به‌ سابوون و ئاوی‌ سارد بشۆرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری‌ ماكیاژه‌كه‌ی‌ پێوه‌ نه‌مێنێت، پاش وشكردنه‌وه‌ی‌ روومه‌تت ئینجا كرێمێكی موغه‌زی بۆ به‌كاربهێنه‌.
به‌یانیانیش كه‌ هه‌ستایت له‌ خه‌و به‌ ئاوێكی شله‌تێن روومه‌تمان ده‌شۆین بۆ ئه‌وه‌ی‌ كرێمه‌كه‌ی‌ لێ بێته‌وه‌، باشتروایه‌ پاككه‌ره‌وه‌ی‌ روومه‌تیش به‌كار بهێنین.
بۆ خۆپاراستن له‌ تیشكی خۆر و رزگار بوون له‌ كاریگه‌رییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی وه‌ك وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست، پێویسته‌ كرێمی تایبه‌تی دژه‌خۆر به‌كاربهێنرێت.
پاش هیلاك بوونی روومه‌ت،  پرۆسه‌ی‌ شێلانی روومه‌تت ئه‌نجام بده‌ له‌ رێگه‌ی‌ پارچه‌یه‌ك قوماشی ناسكه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م شێلانه‌وه‌ خانه‌ مردووه‌كانی روومه‌ت لاده‌چن. پاش به‌رده‌وام بوونی مانگێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت رزگارت بووه‌ له‌ وشكبوونه‌وه‌ی‌ ده‌مووچاو.

پێستی چه‌ور
هه‌نگاوه‌كانی گرنگی دان به‌ ده‌مووچاوی‌ چه‌ور
له‌ ئێواراندا : پێویسته‌ روومه‌تت به‌ ئاوی شله‌تێن و سابون بشۆیت بۆ لابردنی پاشماوه‌ی‌ ماكیاژ له‌سه‌ر روومه‌ت، باشتروایه‌ یه‌كێك له‌و  پاككه‌ره‌وانه‌  به‌كار بهێنرێت كه‌  تایبه‌ته‌ به‌ ده‌مووچاوی چه‌ور.
دواتر به‌كارهێنانی كرێمی پێش خه‌و. له‌ به‌یانیانیشدا، پێویسته‌ روومه‌تت به‌ ئاوی سارد و سابوون بشۆرێت، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كرێمی پاككه‌ره‌وه‌ی‌ ده‌مووچاو وبه‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به‌ ده‌مووچاوی‌ چه‌ور.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی‌ پێستیان چه‌وره‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ 2 جار ده‌مووچاو به‌ ئاوو سابوون بشۆرن، چونكه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تی لابردنی ئه‌و چه‌وریه‌ ده‌دات كه‌ له‌سه‌ر پێستی ده‌مووچاوه‌.
هه‌روه‌ك پێویسته‌ هه‌ندێكجار ده‌مووچاو به‌ ئاوی‌ لیمۆ بشۆردرێت، چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری پێست.
به‌كار هێنانی حه‌مامی هه‌ڵمی، بۆ لابردنی پیسی و چه‌ورییه‌كانی سه‌ر پێستی ده‌مووچاو و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت چه‌وری تیایه‌ وه‌ك: نه‌سته‌له‌و فستق و هه‌ندێ‌ خواردنی چه‌ورو میوه‌و سه‌وزه‌و ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین زیاد بكرێت.

پێستی هه‌ستیار
ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خاوه‌نی پێستی هه‌ستیارن پێویسته‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ كرێم و ماكیاژێك كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی سووربوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ پێسته‌.
هه‌روه‌ك ئاوی‌ سارد بۆ شتنی روومه‌ت به‌كاربهێنن.
باشتریش وایه‌ ئه‌و جۆره‌ كرێمانه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ به‌رگریان تێدایه‌ دژی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی.
ئه‌وانه‌ش خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ پێسته‌ن پێویسته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ تیشكی خۆر دوور بكه‌ونه‌وه‌


                  dengubas

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-04 17:35:29

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-13 08:27:55

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

swpas aria xan deste tosh xosh bet

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f5d7745e88.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-455baaf5ab.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6ede86d4b2.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-13 19:45:22

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

Re: چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-20 15:33:21

Rezhna
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2011-07-16
په‌یامه‌كان: 230
WindowsXPMSIE

Re: چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

ده‌ست خۆش ئازیزه‌که‌م سه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
http://kurdup.com/up/uploads/picture/80ac30da27.jpg

به‌وه چاك ده‌بى چاكى بنوێنى           نه‌ك به‌خه‌مه‌وه خه‌ڵكى بنوێنی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-21 14:53:49

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن پارێزگاری له‌ روومه‌تت ده‌كه‌یت؟

سوباس هاورييان ده ستى ئيوه ش خوش بيت سوباستان ئه كه م

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bcd5ad8082.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net