.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










توێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكى رایانگه‌یاند كه ئه‌نجامدانى راهێنانه وه‌رزشییه قورسه‌كان مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی ( كاتاراكت ) یان پووكانه‌وه هاوێنه‌ى چاو كه‌متر ده‌كات و هه‌روه‌ها ئاستى ئه‌و تێكچوونانهش كه‌متر ده‌كات كه كار ده‌كه‌نه سه‌ر شوێنه تاریكه‌كانى چاو .
دوو توێژینه‌وه كه تاقیگه‌ى لۆرانس بیركلیی نیشتمانى بۆ وزه له ئه‌مه‌ریگا ئه‌نجامى دابوون ، چاودێری 21 هه‌زار كه‌سی كرد كه ماوه‌ى زیاتر 7 ساڵ وه‌رزشی رۆیشتن ئه‌نجامیان ده‌دا .
دكتۆر ( پۆل ویلیامس ) ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له‌وانه‌یه مه‌ترسییه‌كانى تووشبوون به‌م دوو نه‌خۆشییه كه‌متر ببنه‌وه له‌رێگه‌ى دانانی به‌رنامه‌یه‌كى وه‌رزشی بۆ به‌هێزكردنى له‌ش كه راهێنانى قورسیش له‌خۆ بگرێت ، و گوتیشی له‌وانه‌یه نه‌خۆشی ( كاتاراكت ) ببێته هۆى كوێرى ، كه نیوه‌ى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ى ته‌مه‌نیا له‌سه‌رووى 75 ساڵه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه هاتوون .
ویلیامس روونى كرده‌وه نه‌خۆشی ( كاتاراكت ) له‌گه‌ل به‌سه‌ر چوونى ته‌مه‌ن مرۆڤ تووشی ده‌بێت و تۆڕه‌كانى چاو تێك ده‌دات و به‌یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت بۆ تووشبوون به كوێرى و كارده‌كاته سه‌ر له‌سه‌دا 28 ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان سه‌رووى هه‌فتا و پێنج ساڵییه .
ویلیامس چه‌ند زانیارییه‌كی شیكرده‌وه كه له ناوه‌ندێكى تایبه‌ت به وه‌رزشی راكردن وه‌ری گرتبوو كه له‌ساڵی 1991 به‌مه‌به‌ستى زانینى رۆلی وه‌رزش له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دایمه‌زراندبوو ، چاودێرى حاڵه‌تى 29 هه‌زار پیاوو 12 هه‌زار ئافره‌تى كرد كه ماوه‌ى 7 ساڵ وه‌رزش ده‌كه‌ن و له‌نێوان ئه‌مانه 733 پیاو تووشی نه‌خۆشی كاتاراكت هاتوونه ،
ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوانه رۆژانه زیاتر له 9 كیلۆمه‌تر رۆیشتوونه مه‌ترسی تووشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه به‌رێژه‌ى 35% كه‌م بووه‌ته‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه كه‌متر له كیلۆمه‌ترێك رۆیشتوونه .
KTV ...


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
