❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وه‌رزش مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌ كوێرى كه‌متر ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-15 19:06:42

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

وه‌رزش مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به‌ كوێرى كه‌متر ده‌كات

توێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكى رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌نجامدانى راهێنانه‌ وه‌رزشییه‌ قورسه‌كان مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی ( كاتاراكت ) یان پووكانه‌وه‌ هاوێنه‌ى چاو كه‌متر ده‌كات و هه‌روه‌ها ئاستى ئه‌و تێكچوونانه‌ش كه‌متر ده‌كات كه‌ كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شوێنه‌ تاریكه‌كانى چاو .

دوو توێژینه‌وه‌ كه‌ تاقیگه‌ى لۆرانس بیركلیی نیشتمانى بۆ وزه‌ له‌ ئه‌مه‌ریگا ئه‌نجامى دابوون ، چاودێری 21 هه‌زار كه‌سی كرد كه‌ ماوه‌ى زیاتر 7 ساڵ وه‌رزشی رۆیشتن ئه‌نجامیان ده‌دا .
دكتۆر ( پۆل ویلیامس ) ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسییه‌كانى تووشبوون به‌م دوو نه‌خۆشییه‌ كه‌متر ببنه‌وه‌ له‌رێگه‌ى دانانی به‌رنامه‌یه‌كى وه‌رزشی بۆ به‌هێزكردنى له‌ش كه‌ راهێنانى قورسیش له‌خۆ بگرێت   ، و گوتیشی له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشی ( كاتاراكت ) ببێته‌ هۆى كوێرى ، كه‌ نیوه‌ى ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ى ته‌مه‌نیا له‌سه‌رووى 75 ساڵه‌ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هاتوون .

ویلیامس روونى كرده‌وه‌ نه‌خۆشی ( كاتاراكت )  له‌گه‌ل به‌سه‌ر چوونى ته‌مه‌ن مرۆڤ تووشی ده‌بێت و تۆڕه‌كانى چاو تێك ده‌دات و به‌یه‌كێك له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت بۆ تووشبوون به‌ كوێرى و كارده‌كاته‌ سه‌ر له‌سه‌دا 28 ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان سه‌رووى هه‌فتا و پێنج ساڵییه‌ .

ویلیامس چه‌ند زانیارییه‌كی شیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ندێكى تایبه‌ت به‌ وه‌رزشی راكردن وه‌ری گرتبوو كه‌ له‌ساڵی 1991 به‌مه‌به‌ستى زانینى رۆلی وه‌رزش له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دایمه‌زراندبوو ، چاودێرى حاڵه‌تى 29 هه‌زار پیاوو 12 هه‌زار ئافره‌تى كرد كه‌ ماوه‌ى 7 ساڵ وه‌رزش ده‌كه‌ن و له‌نێوان ئه‌مانه‌ 733 پیاو تووشی نه‌خۆشی كاتاراكت هاتوونه‌ ،

ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوانه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 9 كیلۆمه‌تر رۆیشتوونه‌ مه‌ترسی تووشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ به‌رێژه‌ى 35% كه‌م بووه‌ته‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ كه‌متر له‌ كیلۆمه‌ترێك رۆیشتوونه‌ .
KTV ...

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net