❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌تێك به‌ 1978 تۆپی تێنس ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-21 09:49:09

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

ئافره‌تێك به‌ 1978 تۆپی تێنس ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرت

ئافره‌تێكی وه‌رزشوانی تێنس به‌هۆی ئاوێته‌بوونی به‌ وه‌رزشه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ ماره‌یی 1978 تۆپی تێنس شووی به‌ پیاوێك كرد، به‌ڵام دوای 7 ساڵ گوزه‌راندنی ژیانی هاوسه‌ری ، به‌ به‌خشینی ماره‌ییه‌كه‌ی ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرت و له‌ ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی جودا بۆوه‌.




به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (IRANINAUK.COM) ، ئه‌و ئافره‌ته‌ ناوی (شه‌یما)یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ته‌ڵاق له‌ مێرده‌كه‌ی چۆته‌ هۆبه‌ی (268)ی دادگای خێزانی له‌ تاران و به‌ دادوه‌ری دادگاكه‌ی وتووه‌: حه‌وت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی (یاسر) ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ریزی سه‌ردانیكردنی به‌نك یه‌كتریان ناسیوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕی ماره‌ییه‌كه‌ی، شه‌یما وتویه‌تی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاری تێنس حه‌ز و ئاره‌زوومه‌ و خۆشم له‌ دایكبووی 1978ی میلادیم، بۆیه‌ له‌بری ماره‌یی سكه‌ی زێر 1978 تۆپی تێنسم به‌ ماره‌یی دیاركرد، دوای شووكردنم به‌ یاسر ، یه‌كه‌م ساڵی ژیانمان به‌خۆشی و شادی به‌ڕێكرد، به‌ڵام دواتر به‌ مه‌به‌ستی كاكردن مێرده‌كه‌م سه‌فه‌ری كانادای كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ ناچاری كردم له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌ر بكه‌م و له‌ وێدا ژیان به‌رینه‌سه‌ر.

ئافره‌ته‌ وه‌رزشوانه‌كه‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌كانیدا و وتی: له‌و شه‌ش ساڵه‌ی رابردوودا ژیانی له‌ كانادا زۆر سه‌خت بووه‌، به‌هۆی دووری له‌ خانه‌واده‌كه‌یی و خزم و كه‌سانی، جگه‌ له‌مه‌ش نه‌یتوانیوه‌ له‌ بواری وه‌رزشه‌كه‌یدا یاری بكات، بۆیه‌ هه‌ر چۆنێك بێت خۆم گه‌یاندۆته‌وه‌ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی خۆمی لێوه‌ر بگرم.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه‌ به‌وه‌ی كه‌ مێرده‌كه‌ی رازی بووه‌ به‌وه‌ی ته‌نها به‌ جوودابوونه‌وه‌یان ده‌ستبه‌رداری بێت، چونكه‌ ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران و له‌ كانادا ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئافره‌ته‌ وه‌رزشوانه‌ وتویه‌تی: ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری داوام كردبوو، كه‌ 1978 تۆپی تێنس بووه‌ ئێستا ئه‌و ماره‌یه‌ش ده‌به‌خشم و وه‌ری ناگرم


pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-21 09:54:33

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: ئافره‌تێك به‌ 1978 تۆپی تێنس ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرت

dast xosh be gyana ... har top mabw bkre ba marayi hhh
sarkawtubit

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a836bb55da.gif

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net