.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئافره‌تێكی وه‌رزشوانی تێنس به‌هۆی ئاوێته‌بوونی به وهرزشهكهیهوه به ماره‌یی 1978 تۆپی تێنس شووی به پیاوێك كرد، به‌ڵام دوای 7 ساڵ گوزه‌راندنی ژیانی هاوسه‌ری ، به به‌خشینی ماره‌ییه‌كه‌ی ته‌ڵاقی خۆی وه‌رگرت و له ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی جودا بۆوه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (IRANINAUK.COM) ، ئه‌و ئافره‌ته ناوی (شه‌یما)یه بۆ وه‌رگرتنی ته‌ڵاق له مێرده‌كه‌ی چۆته هۆبه‌ی (268)ی دادگای خێزانی له تاران و به دادوه‌ری دادگاكه‌ی وتووه: حه‌وت ساڵ به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی (یاسر) ژیانی هاوسه‌ریان پێكهێنا، دوای ئه‌وه‌ی له ریزی سه‌ردانیكردنی به‌نك یه‌كتریان ناسیوه.
سه‌باره‌ت به بڕی ماره‌ییه‌كه‌ی، شه‌یما وتویه‌تی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاری تێنس حه‌ز و ئاره‌زوومه و خۆشم له دایكبووی 1978ی میلادیم، بۆیه له‌بری ماره‌یی سكه‌ی زێر 1978 تۆپی تێنسم به ماره‌یی دیاركرد، دوای شووكردنم به یاسر ، یه‌كه‌م ساڵی ژیانمان به‌خۆشی و شادی به‌ڕێكرد، به‌ڵام دواتر به مه‌به‌ستی كاكردن مێرده‌كه‌م سه‌فه‌ری كانادای كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه ناچاری كردم له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌ر بكه‌م و له وێدا ژیان به‌رینه‌سه‌ر.
ئافره‌ته وهرزشوانهكه درێژه‌ی به قسه‌كانیدا و وتی: له‌و شه‌ش ساڵه‌ی رابردوودا ژیانی له كانادا زۆر سه‌خت بووه، به‌هۆی دووری له خانه‌واده‌كه‌یی و خزم و كه‌سانی، جگه له‌مه‌ش نه‌یتوانیوه له بواری وه‌رزشه‌كه‌یدا یاری بكات، بۆیه هه‌ر چۆنێك بێت خۆم گه‌یاندۆته‌وه ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی خۆمی لێوه‌ر بگرم.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه به‌وه‌ی كه مێرده‌كه‌ی رازی بووه به‌وه‌ی ته‌نها به جوودابوونهوهیان ده‌ستبه‌رداری بێت، چونكه ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه ئێران و له كانادا ده‌مێنێته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا، ئه‌و ئافره‌ته وه‌رزشوانه وتویه‌تی: ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری داوام كردبوو، كه 1978 تۆپی تێنس بووه ئێستا ئه‌و مارهیهش ده‌به‌خشم و وه‌ری ناگرم
pna


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xosh be gyana ... har top mabw bkre ba marayi hhh
sarkawtubit


له‌سه‌ر هێڵ نییه