.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یاری كردنی مناڵان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كان ده‌كات :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه دهروننیهكان به به‌كارهێنان و یاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان له ڕووسیا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش گرنگی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه و له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت.
له یه‌كێك له ناوچه‌كانی سیبریا منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت چاره‌سه‌ریان به كارلێككردن و ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بۆ ده‌كرێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا كه زانایانی ڕوسیا ئه‌نجامیان داوه تیایدا باس له‌وه ده‌كات: پێشاندنی ڕاسته‌وخۆی ئاژه‌ڵان بۆ منداڵان یان یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه معنهویات و به‌هێزكردنی تواناكانیان و متمانه‌به‌خۆبوونیان زیاد ده‌كات. ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ركردن به ئاژه‌ڵان كراوه‌ته‌وه و تاڕاده‌یه‌ك له‌و ڕووه‌وه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و توانیوێتی چاره‌سه‌ری نزیكه‌ی 160 منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بكات.
ڕاهێنه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده ئاماژه‌به‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی كه ئێستا له ناوه‌نده‌كه‌یان له‌ژێر ڕاهێنان و چاره‌سه‌ردایه منداڵێكی حه‌وت ساڵانه و لاڵه، به‌ڵام دایك و باوكی ئه‌و منداڵه كه ناوی پاشایه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان ناردۆته ناوه‌نده‌كه و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵه بچووكانه‌دا ڕۆژانه یاریكردووه، هه‌ست به جۆرێك له گۆڕان ده‌كرێت له ههڵسو كه‌وتی ڕۆژانه‌یدا. شاره‌زایانی بواری ده‌روونی ناوه‌نده‌كه ڕایانگه‌یاند: زه‌رده‌خه‌نه و یاریكردنی مناڵه خاوه‌ن پێداویستییه تایهبتهكان ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و ئاژه‌ڵه بچووكانه‌ی كه ڕۆژانه یاریی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگ له گۆڕانی شێوازی ژیانیاندا بگێڕێت.
زانکۆ کورد...
له‌سه‌ر هێڵ نییه