❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یاری كردنی مناڵان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان ،،،

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-25 14:56:01

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

یاری كردنی مناڵان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان ،،،

یاری كردنی مناڵان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كان ده‌كات :


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ ده‌روننیه‌كان به‌ به‌كارهێنان و یاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان له‌ ڕووسیا مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستاش گرنگی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه‌ و له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش به‌كارده‌هێنرێت.
له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی سیبریا منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت چاره‌سه‌ریان به‌ كارلێككردن و ئاوێته‌ بوون له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بۆ ده‌كرێت.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا كه‌ زانایانی ڕوسیا ئه‌نجامیان داوه‌ تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كات: پێشاندنی ڕاسته‌وخۆی ئاژه‌ڵان بۆ منداڵان یان یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ معنه‌ویات و به‌هێزكردنی تواناكانیان و متمانه‌به‌خۆبوونیان زیاد ده‌كات. ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ركردن به‌ ئاژه‌ڵان كراوه‌ته‌وه‌ و تاڕاده‌یه‌ك له‌و ڕووه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و توانیوێتی چاره‌سه‌ری نزیكه‌ی 160 منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بكات.
ڕاهێنه‌رانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئاماژه‌به‌وه‌ ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ ناوه‌نده‌كه‌یان له‌ژێر ڕاهێنان و چاره‌سه‌ردایه‌ منداڵێكی حه‌وت ساڵانه‌ و لاڵه‌، به‌ڵام دایك و باوكی ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ناوی پاشایه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان ناردۆته‌ ناوه‌نده‌كه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بچووكانه‌دا ڕۆژانه‌ یاریكردووه‌، هه‌ست به‌ جۆرێك له‌ گۆڕان ده‌كرێت له‌ هه‌ڵسو كه‌وتی ڕۆژانه‌یدا. شاره‌زایانی بواری ده‌روونی ناوه‌نده‌كه‌ ڕایانگه‌یاند: زه‌رده‌خه‌نه‌ و یاریكردنی مناڵه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایه‌بته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بچووكانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ یاریی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆڵێكی گرنگ له‌ گۆڕانی شێوازی ژیانیاندا بگێڕێت.

زانکۆ کورد...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net