.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















همیانهی یاری چوونی قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی خاوه‌نی 5 نازناوی یانه پاڵه‌وانه‌كان، له‌یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌دریدی خاوه‌نی 9 نازناوی پاڵه‌وانانی توشی شۆك كرد‌و لێی برده‌وه.
له‌یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابیۆ به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بیروبۆچونهكانهوه، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه گه‌ڕایه‌وه، هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش گۆڵه‌كه‌ی یوسی بن عیون بوو، كهلهخولهكی 82 به‌سه‌ر تۆڕی گۆڵی كاسایای گۆڵچی ریاڵ مه‌دریدی هه‌ژاند.
لیڤه‌رپوڵ توانی به‌درێژی 80 خولهك به‌رگه‌ی هێرشه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی لیڤه‌رپوڵ بگرێت، تا تۆماركردنی گۆڵه‌كه، به‌مه‌ش یانه ئینگلیزیه‌كه قۆناغی داهاتووی ئاسان ده‌بێت، چونكه ریاڵ پێویسته به‌جیاوازی 2 گۆڵ بیباته‌وه.
له‌هه‌ردوو خوله‌كی 4و 16 رائولو مارسیلیۆ دوو هه‌وڵی گۆڵكردنیاندا، به‌ڵام مانیۆل رینای گۆڵچی لیڤه‌رپوڵ به لێهاتووی هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه.
یه‌كه‌م هه‌لی له‌ده‌ست چووی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، له‌خوله‌كی 21 دا بوو، كاتێك تۆرێز به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ كاسیاس ده‌مێنێته‌وه، لێدانێكی به‌هێز لێده‌دات، به‌ڵام گۆڵچیی ریاڵ، بواری نادات.
له‌خوله‌كی 23 كاسایس له‌بۆسه‌دا ده‌بێت بۆ هه‌وڵی یوسی بنعیون و ده‌روازه‌ی گۆڵی لێ داده‌خات، هه‌ر پاش ئه‌مه گۆنزالۆ هیگواینی ئه‌رژه‌نتینی هێرشبه‌ری ریاڵ گۆڵێك تۆمارده‌كات‌و ناوبژیوان به‌بیانوی ئۆفسایده‌وه، ره‌تی ده‌كاته‌وه.
له‌خوله‌كی 41 هێرشبه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه سێ یاریهكهری لیڤه‌رپوڵ دهبڕێتو لێهاتوانه له‌ناو هێڵی سزا ش‌وت لێده‌دات، به‌ڵام چوارچێوه‌ی گۆڵ ناپێكێو ده‌چێـه ده‌ره‌وه، ئۆریلیۆی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوڵ له‌خوله‌كی 43 نزیكبوو گۆڵێك له‌خۆیان تۆماربكات، به‌وه‌ی تۆپ به‌رقاچی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام رینا فریای دهكهوێتو یانه‌كه‌ی رزگار ده‌كات.
له‌خوله‌كی 44 ئه‌لۆنسۆی یاریكه‌ری لیڤه‌رپوڵ له‌ناوه‌راستی یاریگاوه تۆپێك له پیپی به‌رگریكاری ریاڵ وه‌رده‌گرێ، لێدانێكی به‌هێز بۆگۆڵ لێده‌دات، كاسیاس به‌زه‌حمه‌ت به‌سه‌ری په‌نجه‌كانی فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌و دهبیـَته لێدانی سوچ.
سه‌رتایی تایمی دووه‌م خواندی رامۆسی راهێنه‌ری ریاڵ كه 10 یاری له‌سه‌ر یه‌كی له‌خولی ئیسپانی بۆ ریاڵَ بردوه‌ته‌وه، له‌شوێنی مارسیلیۆی به‌رازیلی، گۆتی به‌شداری پێكرد. له‌سه‌رتای ئه‌و تایمه‌دا، هه‌ردوو لا هێرشیان ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی بۆسه‌ر گۆڵی یه‌كتر ده‌روست بكه‌ن.
له‌خوله‌كی 82 لیڤه‌رپوڵ گورزه گورچك بڕه‌كه‌ی ده‌وه‌شێنێت، پاش ئه‌وه‌ی بهلێدَانێكی راسته‌وخۆ فابیۆ ئۆریلیۆ تۆپ به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ نزیكی گۆڵی ریاڵ، یوسی بن عیون كه چاودێری له‌سه‌ر نه‌بوو، له‌نزیكه‌وه تۆپه‌كه‌ی به‌سه‌ر خسته گۆڵه‌وه‌و تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌ی تۆكاركرد.
له‌نێو ریزه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ پێنج یاریكه‌ری ئیسپانی یاریان ده‌كرد، كه‌بریتی بوون له ئه‌لۆنسۆو تۆرێزو ئهربیلواو خۆسێ ریناو ئه‌لبه‌رت ریرا، ئه‌مه له‌گه‌ڵ رافائێل بینیتز كه ئه‌میش ئیسپانییه، به‌ڵام له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدا ته‌نها 3 یاریكه‌ری ئیسپانی یارییان ده‌كرد، ئه‌وانیش كاسایاسی گۆڵچی‌و رامۆسو رائول گۆنزالێز بوو، له‌پاشان گۆتی به‌شداری كرد
ئاوێنه


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet livar pool gwla


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس گیانه‌که‌م سه‌رکه‌ووتووبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه