❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / لیڤه‌رپوڵ ریاڵی‌ توشی‌ شۆك كرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-27 05:11:53

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

لیڤه‌رپوڵ ریاڵی‌ توشی‌ شۆك كرد

ه‌میانه‌ی‌ یاری‌ چوونی‌ قۆناغی شانزه‌ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا لیڤه‌رپوڵی‌ ئینگلیزی‌ خاوه‌نی‌ 5 نازناوی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان، له‌یاریگای‌ سانتیاگۆ به‌رنابیۆ به‌ گۆڵێكی‌ بێبه‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌دریدی‌ خاوه‌نی‌ 9 نازناوی‌ پاڵه‌وانانی‌ توشی‌ شۆك كردو لێی‌ برده‌وه‌.

له‌یاریگای‌ سانتیاگۆ به‌رنابیۆ به‌پێچه‌وانه‌ی‌ هه‌موو بیروبۆچونه‌كانه‌وه‌، یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ به‌سه‌ركه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌، هه‌وێنی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ش گۆڵه‌كه‌ی‌ یوسی‌ بن عیون بوو، كه‌له‌خوله‌كی‌ 82 به‌سه‌ر تۆڕی‌ گۆڵی‌ كاسایای‌ گۆڵچی‌ ریاڵ‌ مه‌دریدی‌ هه‌ژاند.

لیڤه‌رپوڵ توانی‌ به‌درێژی‌ 80 خوله‌ك به‌رگه‌ی‌ هێرشه‌ یه‌ك له‌دوایی‌ یه‌كه‌كانی‌ لیڤه‌رپوڵ بگرێت، تا تۆماركردنی‌ گۆڵه‌كه‌، به‌مه‌ش یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ قۆناغی داهاتووی‌ ئاسان ده‌بێت، چونكه‌ ریاڵ پێویسته‌ به‌جیاوازی‌ 2 گۆڵ بیباته‌وه‌.
له‌هه‌ردوو خوله‌كی‌ 4‌و 16 رائول‌و مارسیلیۆ دوو هه‌وڵی‌ گۆڵكردنیاندا، به‌ڵام مانیۆل رینای‌ گۆڵچی‌ لیڤه‌رپوڵ به‌ لێهاتووی‌ هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه‌ی‌ پوچه‌ڵ كرده‌وه‌.

یه‌كه‌م هه‌لی‌ له‌ده‌ست چووی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ، له‌خوله‌كی‌ 21 دا بوو، كاتێك تۆرێز به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ كاسیاس ده‌مێنێته‌وه‌، لێدانێكی‌ به‌هێز لێده‌دات، به‌ڵام گۆڵچیی‌ ریاڵ، بواری‌ نادات.

له‌خوله‌كی‌ 23 كاسایس له‌بۆسه‌دا ده‌بێت بۆ هه‌وڵی‌ یوسی‌ بنعیون ‌و ده‌روازه‌ی‌ گۆڵی‌ لێ داده‌خات، هه‌ر پاش ئه‌مه‌ گۆنزالۆ هیگواینی‌ ئه‌رژه‌نتینی‌ هێرشبه‌ری‌ ریاڵ گۆڵێك تۆمارده‌كات‌و ناوبژیوان به‌بیانوی‌ ئۆفسایده‌وه‌، ره‌تی‌ ده‌كاته‌وه‌.

له‌خوله‌كی‌ 41 هێرشبه‌ره‌ ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ سێ یاریه‌كه‌ری‌ لیڤه‌رپوڵ ده‌بڕێت‌و لێهاتوانه‌ له‌ناو هێڵی‌ سزا شوت لێده‌دات، به‌ڵام چوارچێوه‌ی‌ گۆڵ ناپێكێ‌و ده‌چێـه‌ ده‌ره‌وه‌، ئۆریلیۆی‌ به‌رگریكاری‌ لیڤه‌رپوڵ له‌خوله‌كی‌ 43 نزیكبوو گۆڵێك له‌خۆیان تۆماربكات، به‌وه‌ی‌ تۆپ به‌رقاچی‌ ده‌كه‌وێت، به‌ڵام رینا فریای‌ ده‌كه‌وێت‌و یانه‌كه‌ی‌ رزگار ده‌كات.

له‌خوله‌كی‌ 44 ئه‌لۆنسۆی‌ یاریكه‌ری‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ناوه‌راستی‌ یاریگاوه‌ تۆپێك له‌ پیپی‌ به‌رگریكاری‌ ریاڵ وه‌رده‌گرێ، لێدانێكی‌ به‌هێز بۆگۆڵ لێده‌دات، كاسیاس به‌زه‌حمه‌ت به‌سه‌ری‌ په‌نجه‌كانی‌ فڕێی‌ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌‌و ده‌بیـَته‌ لێدانی‌ سوچ.

سه‌رتایی‌ تایمی‌ دووه‌م خواندی‌ رامۆسی‌ راهێنه‌ری‌ ریاڵ كه‌ 10 یاری‌ له‌سه‌ر یه‌كی‌ له‌خولی‌ ئیسپانی‌ بۆ ریاڵ‌َ بردوه‌ته‌وه‌، له‌شوێنی‌ مارسیلیۆی‌ به‌رازیلی‌، گۆتی‌ به‌شداری‌ پێكرد. له‌سه‌رتای‌ ئه‌و تایمه‌دا، هه‌ردوو لا هێرشیان ده‌كرد، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیی‌ بۆسه‌ر گۆڵی‌ یه‌كتر ده‌روست بكه‌ن.

له‌خوله‌كی‌ 82 لیڤه‌رپوڵ گورزه‌ گورچك بڕه‌كه‌ی‌ ده‌وه‌شێنێت، پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌لێدَانێكی‌ راسته‌وخۆ فابیۆ ئۆریلیۆ تۆپ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ نزیكی‌ گۆڵی‌ ریاڵ، یوسی‌ بن عیون كه‌ چاودێری‌ له‌سه‌ر نه‌بوو، له‌نزیكه‌وه‌ تۆپه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر خسته‌ گۆڵه‌وه‌و تاكه‌ گۆڵی‌ یاریه‌كه‌ی‌ تۆكاركرد.

له‌نێو ریزه‌كانی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ پێنج یاریكه‌ری‌ ئیسپانی‌ یاریان ده‌كرد، كه‌بریتی‌ بوون له‌ ئه‌لۆنسۆ‌و تۆرێز‌و ئه‌ربیلوا‌و خۆسێ رینا‌و ئه‌لبه‌رت ریرا، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ رافائێل بینیتز كه‌ ئه‌میش ئیسپانییه‌، به‌ڵام له‌یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدا ته‌نها 3 یاریكه‌ری‌ ئیسپانی‌ یارییان ده‌كرد، ئه‌وانیش كاسایاسی‌ گۆڵچی‌‌و رامۆس‌و رائول گۆنزالێز بوو، له‌پاشان گۆتی‌ به‌شداری‌ كرد
ئاوێنه‌

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-27 11:47:50

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: لیڤه‌رپوڵ ریاڵی‌ توشی‌ شۆك كرد

dast xosh bet   livar pool   gwla

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-27 14:23:35

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: لیڤه‌رپوڵ ریاڵی‌ توشی‌ شۆك كرد

زۆر سوپاس گیانه‌که‌م سه‌رکه‌ووتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net