❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژن هێنان و ته‌ڵاقدان به‌ دره‌خت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-09 15:45:00

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ژن هێنان و ته‌ڵاقدان به‌ دره‌خت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b3529a0999.jpg

له‌ شارێكی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا بڕیارێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ر تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری هاوسه‌رگیری یاخود ته‌ڵاقدان ده‌كه‌ن، ده‌ركراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، به‌رپرسانی دورگه‌ی (جاوا) له‌ رۆژئاوای ئه‌ندۆنیسیا برِیارێكی سه‌یریان ده‌ركردووه‌، برِیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای هاوسه‌رگیری یاخود ته‌ڵاق ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌به‌رامبه‌ریدا دره‌خت پێشكه‌ش به‌ حكومه‌ت بكه‌ن، به‌ ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی سه‌وزایی له‌ وڵاتدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانرِه‌وایی ناوچه‌ی (گارۆت) كه‌ به‌ قه‌یرانی ئابوریدا تێده‌په‌رِێت وتویه‌تی: به‌پێی برِیاره‌كه‌ هه‌ر كه‌سێك داوای هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكات، پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ مۆر بكرێت، له‌ سه‌ری پێویسته‌ 10 دره‌خت پێشكه‌ش به‌ حكومه‌ت بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت دره‌ختێك پێشكه‌ش بكه‌ن تاوه‌كو داواكه‌یان قه‌بوڵ بكرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ حكومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ كه‌رتی سه‌وزایی كه‌وتووه‌، له‌ مانگی رابردوو برِیاریدا له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ ملیۆنێك دره‌خت له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات برِوێنرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌ندۆنیسیا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ به‌ سه‌وزایی و دارستانی  فراوان ناسراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی گرتۆته‌وه‌، بۆته‌ هۆكارێك بۆ برِینه‌وه‌ی دار و دره‌ختی دارستانه‌كان به‌ رێگه‌یه‌كی نا یاسایی، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به‌ كه‌رتی سه‌وزایی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یاندووه‌.


په‌یامنێر

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net