.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







له شارێكی وڵاتی ئه‌ندۆنیسیا بڕیارێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ر تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری هاوسه‌رگیری یاخود ته‌ڵاقدان ده‌كه‌ن، ده‌ركراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، به‌رپرسانی دورگه‌ی (جاوا) له رۆژئاوای ئه‌ندۆنیسیا برِیارێكی سه‌یریان ده‌ركردووه، برِیارهكهش ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای هاوسه‌رگیری یاخود ته‌ڵاق ده‌كه‌ن، پێویسته له‌به‌رامبه‌ریدا دره‌خت پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكه‌ن، به ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی سه‌وزایی له وڵات‌دا.
له‌مباره‌یه‌وه فهرمانرِهوایی ناوچه‌ی (گارۆت) كه به قه‌یرانی ئابوری‌دا تێدهپهرِێت وتویه‌تی: به‌پێی برِیارهكه هه‌ر كه‌سێك داوای هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش بكات، پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ مۆر بكرێت، له سه‌ری پێویسته 10 دره‌خت پێشكه‌ش به حكومه‌ت بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه داوای جیابوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت دره‌ختێك پێشكه‌ش بكه‌ن تاوه‌كو داواكه‌یان قه‌بوڵ بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه حكومه‌تی ئه‌ندۆنیسیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له كه‌رتی سه‌وزایی كه‌وتووه، له مانگی رابردوو برِیاریدا له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه ملیۆنێك دره‌خت له سه‌رانسه‌ری وڵات برِوێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌ندۆنیسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به سه‌وزایی و دارستانی فراوان ناسراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی گرتۆته‌وه، بۆته هۆكارێك بۆ برِینهوهی دار و دره‌ختی دارستانه‌كان به رێگه‌یه‌كی نا یاسایی، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به كه‌رتی سه‌وزایی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه.
په‌یامنێر

له‌سه‌ر هێڵ نییه