.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زۆر له دایکان ده‌ناڵێنن به ده‌ست ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان به قسه‌یان ناکه‌ن یان فه‌رمانه‌کانیان جێ به جێ ناکه‌ن یان له‌سه‌ر ره‌وشتێکی خراپ به‌رده‌وام ده‌بن بۆیه وا باشه دیاک و باوکان شاره‌زاییان هه‌بێت له ڕێگه‌ی زانستی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانیان ئه‌مانه‌ش چه‌ند بنه‌مایه‌کی زانستین بۆ سزا دانی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ره‌وشتی نا ئاسایی لای منداڵ کۆنترۆڵ بکرێت:
1- منداڵه‌که ئاگادار بکه‌وه کاتێ ره‌وشتێ هه‌ڵه ده‌کات به یاسایاکی روون ،و دوو دڵ مه‌به له‌وه‌ی ده‌یلێی وبه وردی جێبه‌جێ بکه.
2- ده‌بێت سزاکه له کاتی روودانی هه‌ڵه‌که بێت دواخستنی سزا له کاریگه‌رییه‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌وه.
3- گوێ مه‌ده بیانووه‌کانی منداڵه‌که کاتێک سزای ده‌دی به‌ڵام له دوای هێمنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه.
4- به هیچ شێوه‌یه‌ک راسته‌وخۆ لێدان به کار مه‌هێنه به‌ڵکو له سه‌ره‌تاوه بێ به‌شی بکه له شتێ که ڕۆژانه پێی ده‌به‌خشی ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو منداڵه‌که جیابکه‌وه له شوێنێ به ته‌نیا دایبنێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت .ئه‌گه‌ر هه‌ر سودی نه‌بوو ئه‌وجا سزای جه‌سته‌یی به‌کار بێنه ئه‌ویش له‌سه‌ر جله‌کانیه‌وه یه‌ک جار بێت له ده‌ستی یان پێی وبه‌شێوه‌یه‌ک کۆنترۆڵی خۆت له ده‌ست نه‌ده‌ی، لێدان به کار مه‌هێنه بۆ منداڵێک ته‌مه‌نی له خوارووی ساڵێک بێت.
5- منداڵ به توندی مه‌هه‌ژێنه.
6- دوای سزاکه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که به نه‌رم و نیانی مامه‌ڵه بکه ودووباره هه‌ڵه‌که‌ی مه‌ده‌ره‌وه رووی.
7-سزاکه‌ی ئاراسه‌ی هه‌ڵه‌که‌ی بکه نه‌ک منداڵه‌که خۆی واته تێبگات له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه سزا ده‌درێت نه‌وه‌ک منداڵه‌که هه‌ست به‌وه بکات که خۆشه‌ویست نییه له لایه‌ن لێپرسراوهکانییهوه.
وه‌رم گێراوه له کتێبی "الطب النفسي"


له‌سه‌ر هێڵ نییه