❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بنه‌مای زانستی بۆ سزادانی منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 21:48:52

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

بنه‌مای زانستی بۆ سزادانی منداڵ

زۆر له‌ دایکان ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان به‌ قسه‌یان ناکه‌ن یان فه‌رمانه‌کانیان جێ به‌ جێ ناکه‌ن یان له‌سه‌ر ره‌وشتێکی خراپ به‌رده‌وام ده‌بن بۆیه‌ وا باشه‌ دیاک و باوکان شاره‌زاییان هه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی زانستی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی منداڵانیان ئه‌مانه‌ش چه‌ند بنه‌مایه‌کی زانستین بۆ سزا دانی منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ره‌وشتی نا ئاسایی لای منداڵ کۆنترۆڵ بکرێت:
1- منداڵه‌که‌ ئاگادار بکه‌وه‌ کاتێ ره‌وشتێ هه‌ڵه‌ ده‌کات به‌ یاسایاکی روون ،و دوو دڵ مه‌به‌ له‌وه‌ی ده‌یلێی وبه‌ وردی جێبه‌جێ بکه‌.
2- ده‌بێت سزاکه‌  له‌ کاتی روودانی هه‌ڵه‌که‌ بێت دواخستنی سزا له‌ کاریگه‌رییه‌که‌ی که‌م ده‌کاته‌وه‌.
3- گوێ مه‌ده‌ بیانووه‌کانی منداڵه‌که‌ کاتێک سزای ده‌دی به‌ڵام له‌ دوای هێمنی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌.
4- به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک راسته‌وخۆ لێدان به‌ کار مه‌هێنه‌ به‌ڵکو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بێ به‌شی بکه‌ له‌ شتێ که‌ ڕۆژانه‌ پێی ده‌به‌خشی ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو منداڵه‌که‌ جیابکه‌وه‌ له‌ شوێنێ به‌ ته‌نیا دایبنێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت .ئه‌گه‌ر هه‌ر سودی نه‌بوو ئه‌وجا سزای جه‌سته‌یی به‌کار بێنه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر جله‌کانیه‌وه‌ یه‌ک جار بێت له‌ ده‌ستی یان پێی وبه‌شێوه‌یه‌ک کۆنترۆڵی خۆت له‌ ده‌ست نه‌ده‌ی، لێدان به‌ کار مه‌هێنه‌ بۆ منداڵێک ته‌مه‌نی له‌ خوارووی ساڵێک بێت.
5- منداڵ به‌ توندی مه‌هه‌ژێنه‌.
6- دوای سزاکه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ به‌ نه‌رم و نیانی مامه‌ڵه‌ بکه‌ ودووباره‌ هه‌ڵه‌که‌ی مه‌ده‌ره‌وه‌ رووی.
7-سزاکه‌ی ئاراسه‌ی هه‌ڵه‌که‌ی بکه‌ نه‌ک منداڵه‌که‌ خۆی واته‌ تێبگات له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ سزا ده‌درێت نه‌وه‌ک منداڵه‌که‌ هه‌ست به‌وه‌ بکات که‌ خۆشه‌ویست نییه‌ له‌ لایه‌ن لێپرسراوه‌کانییه‌وه‌.

  وه‌رم گێراوه‌ له‌ کتێبی "الطب النفسي"

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net