❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی به‌کتیریای گه‌ده

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-13 11:30:40

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی به‌کتیریای گه‌ده

چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی به‌کتیریای گه‌ده
   
http://kurdzhin.org/uploads/245ab6c093.jpg
به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی ده‌کرێت گه‌ده‌ی مرۆڤ له به‌کتیریای کوشنده بپارێزێت: توخمێکی دژ‌ه‌جه‌سته‌ی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی به‌کتیریای گه‌ده‌ی ناسراو به "Helicobacter pylori". به‌کتیریای ناوبراویش ده‌بێته هۆکاری برینی گه‌ده یان سووتاندنه‌وه‌ گه‌ده (= Ulcus pepticum) و لووی زیانبه‌خش.

کاریگه‌ری چه‌که‌ره‌کان زاناکانی زانکۆی "Johns Hopkins" له "Baltimore" توانیویانه له‌ئاکامی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رپشکی بکه‌ن: له ژاپۆن سه‌لمێنرابوو، که 25 مرۆڤ دووچاری "Heliobacter pylori" هاتوون. زاناکان داوایان له‌و 25 نه‌خۆشه کرد، بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ڕۆژانه 70 گرام له چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بخۆن. چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلیش پاش چه‌ند ڕۆژێك له تۆوی بڕۆکۆلییه‌وه گه‌شه‌ ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام شێدار بکرێت. هاوکات 25 که‌سی دیکه وه‌ك کۆنترۆڵ چه‌که‌ری وێنجه‌یان خوارد.

"Jed Fahey" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cancer Prevention Research"دا ده‌نووسن، که پاش هه‌شت هه‌فته ده‌رکه‌وتووه، که ژماره‌ی هۆکاره‌کان له گه‌ده‌ی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی چه‌که‌ری بڕۆکۆلییان خواردبوو، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕوویان له که‌مبوونه‌وه کردبوو. هاوکات ئه‌و به‌شداربووانه‌ی چه‌که‌ری وێنجه‌یان خواردبوو، هیچ گۆڕانکارییه‌كی ئه‌وتۆ له گه‌ده‌یاندا به‌دینه‌کرابوو.

له تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ر مشکی تاقیگه زاناکان توانییان کاریگه‌ری میکانیزمی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی وردتر ده‌ستنیشان بکه‌ن: "Sulforaphane"ی ناو چه‌که‌ره‌کانی بڕۆکۆلی جینێكی ناسراو به "Nrf2" چالاك ده‌که‌‌ن، که ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نزیمه پارێزه‌ره‌کان لێپرسراوه. ئه‌و ماده پڕۆتینانه‌ش یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ترشی ناووه‌کی (DNA) و هه‌وکردن بووه‌ستێنه‌وه. له‌و مشکانه‌ی ئه‌و جینانه‌یان نییه، چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی نه‌یتوانیوه هیچ کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤ نیشان بدات.

چه‌که‌ره‌ی ڕووه‌کی بڕۆکۆلی، که پاش چه‌ند ڕۆژێك له تۆوی بڕۆکۆلییه‌وه گه‌شه‌ ده‌کات، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ بڕۆکۆلی ته‌واو پێگه‌یشتوودا بڕێکی یه‌کجار زۆر له "Sulforaphane" تێدایه.

سه‌ڕه‌رای پۆزه‌تیڤی ئه‌نجامه‌کان توێژه‌ران هۆشیاری به تووشبووانی به‌کتیریای "Heliobacter pylori" ده‌ده‌ن، که هیوایه‌کی زۆر ته‌نها به چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌کتیریای ناوبراو نه‌به‌ستن.

xozga

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-13 21:04:32

xoshnaw_shaqlawa
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: كوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-29
په‌یامه‌كان: 121
WindowsXPFirefox

Re: چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی به‌کتیریای گه‌ده


   ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌  به‌ پێزه‌که‌ت ....

  ئه‌م به‌روبومه‌  که‌م  که‌س له‌ کوردستان  به‌کاری دێنن به‌ به‌راورد  له‌گه‌ل  گه‌لانی جیهان...وه‌ جگه‌ له‌ به‌ها پزیشکییه‌که‌ی تام و چێژێکی  زۆر خۆشیشی  هه‌یه‌....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net