.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی به‌کتیریای گه‌ده

به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی ده‌کرێت گه‌ده‌ی مرۆڤ له به‌کتیریای کوشنده بپارێزێت: توخمێکی دژه‌جه‌سته‌ی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی ڕێگره له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی به‌کتیریای گه‌ده‌ی ناسراو به "Helicobacter pylori". به‌کتیریای ناوبراویش ده‌بێته هۆکاری برینی گه‌ده یان سووتاندنه‌وه گه‌ده (= Ulcus pepticum) و لووی زیانبه‌خش.
کاریگه‌ری چه‌که‌ره‌کان زاناکانی زانکۆی "Johns Hopkins" له "Baltimore" توانیویانه له‌ئاکامی چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك سه‌رپشکی بکه‌ن: له ژاپۆن سه‌لمێنرابوو، که 25 مرۆڤ دووچاری "Heliobacter pylori" هاتوون. زاناکان داوایان له‌و 25 نه‌خۆشه کرد، بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ڕۆژانه 70 گرام له چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بخۆن. چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلیش پاش چه‌ند ڕۆژێك له تۆوی بڕۆکۆلییهوه گه‌شه ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام شێ‌دار بکرێت. هاوکات 25 که‌سی دیکه وه‌ك کۆنترۆڵ چه‌که‌ری وێنجه‌یان خوارد.
"Jed Fahey" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Cancer Prevention Research"دا ده‌نووسن، که پاش هه‌شت هه‌فته ده‌رکه‌وتووه، که ژماره‌ی هۆکاره‌کان له گه‌ده‌ی ئه‌و به‌شداربووانه‌ی چه‌که‌ری بڕۆکۆلییان خواردبوو، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕوویان له که‌مبوونه‌وه کردبوو. هاوکات ئه‌و به‌شداربووانه‌ی چه‌که‌ری وێنجه‌یان خواردبوو، هیچ گۆڕانکارییه‌كی ئه‌وتۆ له گه‌ده‌یاندا بهدینهکرابوو.
له تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌ر مشکی تاقیگه زاناکان توانییان کاریگه‌ری میکانیزمی چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی وردتر ده‌ستنیشان بکه‌ن: "Sulforaphane"ی ناو چه‌که‌ره‌کانی بڕۆکۆلی جینێكی ناسراو به "Nrf2" چالاك ده‌که‌ن، که ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نزیمه پارێزه‌ره‌کان لێپرسراوه. ئه‌و ماده پڕۆتینانهش یارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن، به‌رانبه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی ترشی ناووه‌کی (DNA) و هه‌وکردن بووهستێنهوه. له‌و مشکانه‌ی ئه‌و جینانه‌یان نییه، چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی نه‌یتوانیوه هیچ کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤ نیشان بدات.
چه‌که‌ره‌ی ڕووه‌کی بڕۆکۆلی، که پاش چه‌ند ڕۆژێك له تۆوی بڕۆکۆلییهوه گه‌شه ده‌کات، به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ بڕۆکۆلی ته‌واو پێگه‌یشتوودا بڕێکی یه‌کجار زۆر له "Sulforaphane" تێدایه.
سه‌ڕه‌رای پۆزه‌تیڤی ئه‌نجامه‌کان توێژه‌ران هۆشیاری به تووشبووانی به‌کتیریای "Heliobacter pylori" ده‌ده‌ن، که هیوایه‌کی زۆر ته‌نها به چه‌که‌ره‌ی بڕۆکۆلی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌کتیریای ناوبراو نه‌به‌ستن.
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته به پێزهکهت ....
ئه‌م به‌روبومه که‌م که‌س له کوردستان به‌کاری دێنن به به‌راورد له‌گه‌ل گه‌لانی جیهان...وه جگه له به‌ها پزیشکییه‌که‌ی تام و چێژێکی زۆر خۆشیشی هه‌یه....
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
