.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر ده‌گه‌نه هه‌ولێر
PNA - هه‌ولێر - بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌گه‌رییه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، تیمێكی پزیشكانی پسپۆر له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له وڵاتی به‌ریتانیاوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
بهرِێوهبهری سه‌نته‌ری هه‌ولێر بۆ نه‌شته‌گه‌ری دڵ، دكتۆر (كامل نامیق) تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"گوتی:"برِیاروایه له 3-5-2009 تیمێكی پزیشكانی پسپۆر له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی پادشای به‌ریتانیا، له (له‌ندن)ـه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.
ئاماژه‌یدا، تیمیهكه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌مینێنه‌وه و رۆژانه سێ نه‌شته‌گه‌ری دڵ، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه تیمه پزیشكیه به‌ریتانییه‌كه له 8 پزیشك پێكهاتوون، بۆیه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویستی به نه‌شته‌گه‌ری دڵ و چاره‌سه‌ركردن، هه‌یه له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان بكات، یاخود په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی 07507977045 بكه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ولێر بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ ، دكتۆر (كامل نامیق) ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا 15 تیمی پزیشكی پسپۆر له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له وڵاتانی ئه‌وروپا، كه زۆربه‌یان له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه هاتوون، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردووه و 600 نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجامداوه، زۆرینه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش بۆ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ردانه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێریان كردووه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
