❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-19 06:40:28

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر

بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی دڵ ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆر ده‌گه‌نه‌ هه‌ولێر 
PNA - هه‌ولێر - بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند نه‌شته‌گه‌رییه‌كی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، تیمێكی پزیشكانی پسپۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌ وڵاتی به‌ریتانیاوه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

به‌رِێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ولێر بۆ نه‌شته‌گه‌ری دڵ، دكتۆر (كامل نامیق) تایبه‌ت بۆ "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"گوتی:"برِیاروایه‌ له‌ 3-5-2009 تیمێكی پزیشكانی پسپۆر له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی دڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پادشای به‌ریتانیا،  له‌ (له‌ندن)ـه‌وه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن.

ئاماژه‌یدا، تیمیه‌كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌مینێنه‌وه‌ و رۆژانه‌ سێ نه‌شته‌گه‌ری دڵ، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌، كه‌ تیمه‌ پزیشكیه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ 8 پزیشك پێكهاتوون، بۆیه‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویستی به‌ نه‌شته‌گه‌ری دڵ و چاره‌سه‌ركردن، هه‌یه‌ له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان بكات، یاخود په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ مۆبایلی 07507977045 بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری هه‌ولێر بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ ، دكتۆر (كامل نامیق) ئاماژه‌ی پێدا، تا ئێستا 15 تیمی پزیشكی پسپۆر له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا، كه‌ زۆربه‌یان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌ هاتوون، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردووه‌ و 600 نه‌شته‌رگه‌ریان ئه‌نجامداوه‌، زۆرینه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیش سه‌ركه‌وتوو بوون.

هه‌روه‌ها گوتی: جگه‌ له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش بۆ مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری سه‌ردانه‌ی سه‌نته‌ری هه‌ولێریان كردووه‌.

http://kurdzhin.org/uploads/c0bee58f81.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net