.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









دوای ئه‌نفلۆنزای باڵنده ئه‌نفلۆنزای به‌راز ههرِهشه له ته‌ندروستی جیهان
PNA- رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی خۆی دهربرِی سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه ده‌گوازرێته‌وه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر و راشیگه‌یاند ئه‌و ڤایرۆسه بووه‌ته هۆی مردنی 20 كه‌س و 40 كه‌سی دیكه به‌و هۆیه‌وه ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر سایتی خۆی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ئه‌م ڤایرۆسه شتێكی ترسناكه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی له‌ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ و هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه له سنوورێكی به‌رفراوانی جوگرافی و له‌ناو زۆرێك له ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی هاوڵاتیاندا بڵاوبوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له مه‌كسیك چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆمار كراوه، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڵمه‌تێكی چرِوپرِِی كوتانی دژ به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ده‌ستپێكردووه.
دوێنێ هه‌ینی حكومه‌تی مه‌كسیك له‌ئامارێكدا رایگه‌یاند 20 حاڵه‌تی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كیانیان له‌ده‌ستداوه ئاشكراشی كرد 40 حاڵه‌تی تر مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت .
هه‌ر له‌وچوار چێوه‌یه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، كه چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووش بوون به‌و ڤایرۆسه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمار كراوه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
