❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌رِه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستی جیهان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 06:14:02

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

دوای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌رِه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستی جیهان

دوای ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌رِه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستی جیهان 
PNA- رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربرِی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای به‌راز كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر و راشیگه‌یاند ئه‌و ڤایرۆسه‌ بووه‌ته‌ هۆی مردنی 20 كه‌س و 40 كه‌سی دیكه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر سایتی خۆی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرایی ئه‌م ڤایرۆسه‌ شتێكی ترسناكه‌ به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی له‌ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ و هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ سنوورێكی به‌رفراوانی جوگرافی و له‌ناو زۆرێك له‌ ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی هاوڵاتیاندا بڵاوبوه‌ته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌كسیك چه‌ند حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز تۆمار كراوه‌، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵمه‌تێكی چرِوپرِِی كوتانی دژ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

دوێنێ هه‌ینی حكومه‌تی مه‌كسیك له‌ئامارێكدا رایگه‌یاند 20 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌راز كیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئاشكراشی كرد 40 حاڵه‌تی تر مه‌ترسی مردنیان لێده‌كرێت .

هه‌ر له‌وچوار چێوه‌یه‌دا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، كه‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووش بوون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net