❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ڕۆ..ئه‌ڕۆم بۆ شوێنی كه‌ تۆی لێ نیه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-09 12:02:10

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

مه‌ڕۆ..ئه‌ڕۆم بۆ شوێنی كه‌ تۆی لێ نیه‌

مەڕۆ ... ئەڕۆم بۆ شوێنێ کە تۆێ لێ نیە ... !!

ئەم شیعرە باس لە ساتەکانی ماڵئاوایی کچ و کوڕێک دەکات ، کاتێک کچێک لە ئەشقی کوڕێک بێزار دەبێت و دەیەوێ جێی بێڵێ‌ ، کەچی کوڕەکە هەر لەو ئەشقەدا دەتلێتەوە ...

بۆ کوێ ئەڕۆی ؟!
ئەڕۆم تەواو
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نیە     … !!
بۆچی ئاخر
ئەو شوێنەی تۆ ڕا ئەکێشێ
لەوێ مانای ئەشق چییە ... ؟!
دوام مەکەوە
ئیتر ئەڕۆم ...
کە دووری تۆیا هەڵئەکەم
لە دووری تۆیا نان ئەخۆم ...
لە شوێنەی خۆمان تیا ئەشۆرد
لەم ڕۆژەوە ئیتر بەسە
لەگەڵ یەکێ لە تۆ نەچێ
لە شوێنێکی تر خۆم ئەشۆم ...
مەڕۆ تخوا
لەبەر من نا
گەر تۆ بڕۆی
ئیتر کێ بێ کە شەوانە
مۆم لە ژوورم داگیرسێنێ ...
گەر تۆ جارێ پێ نەکەنی
ئیتر چی بێ شیعر بۆ خەیاڵم بێنێ ....
ئەڕۆم بەسە
قسەی خۆش و شیعرەکانت
وام لێ ناکا
قاچی ڕێگام بوەستێنم ...
نە تاقەتی ئەوەم ماوە تۆم خۆش بوێ
بە ئیدیکە دانیشم و بە دیار خۆت و خەماکانت
چاوەکانم بگریێنم ...
ئێ ئاخر بۆ
چیم لە دەست دێ
بۆ خۆشی تۆ نەمکردبێ ...
کامە تاڵی قژت ماوە
شەوانە شەم نەکردبێ ...
تازە ئەڕۆم
ئەوەی کردت
هیچی بۆ دڵخۆشیم نەبوو ...
هێندەی خۆشەویستیم پێت دا
کەی تۆ ئاوا وەفات هەبوو ...
دە تخوا لێرەوە بەسە
بەسە مەڕۆ جێم مەهێڵە ...
سەیرکە چاوم ئێستاکەش
بە دوای تارمایی تۆ وێڵە ...
ئەڕۆم ئەڕۆم
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نەبێ ...
بۆچی ئاخر
ئەو شوێنەی تۆ ڕا ئەکێشێ
ئاخۆ ئەبێ
لەوێ مانای ئەشق چی بێ ...

شیعری : دەرباز یونس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-09 14:19:02

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ڕۆ..ئه‌ڕۆم بۆ شوێنی كه‌ تۆی لێ نیه‌

زؤر زؤرجوانه كوله كه م هيوادارم به رده وام بيت

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-09 14:32:34

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ڕۆ..ئه‌ڕۆم بۆ شوێنی كه‌ تۆی لێ نیه‌

جوانـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــە

هیواى سەرکەوتنت بۆ دەخوازم
..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-10 09:01:14

nali_21
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-14
دواترین سه‌ردان: 2013-05-12
په‌یامه‌كان: 268
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ڕۆ..ئه‌ڕۆم بۆ شوێنی كه‌ تۆی لێ نیه‌

dastkant xosh bet seta90zor jwan brezm sar kaw to bwet

Kurdzhin
کاتێک من لەدایک بووم دەگریام وخەڵکی بۆم دەکەنی

ئێستە من مردوومەو پێ دەکەنم وخەڵکی بۆم دەگرین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net