.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






مەڕۆ ... ئەڕۆم بۆ شوێنێ کە تۆێ لێ نیە ... !!
ئەم شیعرە باس لە ساتەکانی ماڵئاوایی کچ و کوڕێک دەکات ، کاتێک کچێک لە ئەشقی کوڕێک بێزار دەبێت و دەیەوێ جێی بێڵێ ، کەچی کوڕەکە هەر لەو ئەشقەدا دەتلێتەوە ...
بۆ کوێ ئەڕۆی ؟!
ئەڕۆم تەواو
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نیە … !!
بۆچی ئاخر
ئەو شوێنەی تۆ ڕا ئەکێشێ
لەوێ مانای ئەشق چییە ... ؟!
دوام مەکەوە
ئیتر ئەڕۆم ...
کە دووری تۆیا هەڵئەکەم
لە دووری تۆیا نان ئەخۆم ...
لە شوێنەی خۆمان تیا ئەشۆرد
لەم ڕۆژەوە ئیتر بەسە
لەگەڵ یەکێ لە تۆ نەچێ
لە شوێنێکی تر خۆم ئەشۆم ...
مەڕۆ تخوا
لەبەر من نا
گەر تۆ بڕۆی
ئیتر کێ بێ کە شەوانە
مۆم لە ژوورم داگیرسێنێ ...
گەر تۆ جارێ پێ نەکەنی
ئیتر چی بێ شیعر بۆ خەیاڵم بێنێ ....
ئەڕۆم بەسە
قسەی خۆش و شیعرەکانت
وام لێ ناکا
قاچی ڕێگام بوەستێنم ...
نە تاقەتی ئەوەم ماوە تۆم خۆش بوێ
بە ئیدیکە دانیشم و بە دیار خۆت و خەماکانت
چاوەکانم بگریێنم ...
ئێ ئاخر بۆ
چیم لە دەست دێ
بۆ خۆشی تۆ نەمکردبێ ...
کامە تاڵی قژت ماوە
شەوانە شەم نەکردبێ ...
تازە ئەڕۆم
ئەوەی کردت
هیچی بۆ دڵخۆشیم نەبوو ...
هێندەی خۆشەویستیم پێت دا
کەی تۆ ئاوا وەفات هەبوو ...
دە تخوا لێرەوە بەسە
بەسە مەڕۆ جێم مەهێڵە ...
سەیرکە چاوم ئێستاکەش
بە دوای تارمایی تۆ وێڵە ...
ئەڕۆم ئەڕۆم
بۆ شوێنێ کە تۆی لێ نەبێ ...
بۆچی ئاخر
ئەو شوێنەی تۆ ڕا ئەکێشێ
ئاخۆ ئەبێ
لەوێ مانای ئەشق چی بێ ...
شیعری : دەرباز یونس
لهسهر هێڵ نییه








زؤر زؤرجوانه كوله كه م هيوادارم به رده وام بيت

لهسهر هێڵ نییه





dastkant xosh bet seta90zor jwan brezm sar kaw to bwet

لهسهر هێڵ نییه