.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






حه‌ساسییه به هه‌ندێك خواردن له لای مرۆڤ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه كه مرۆڤ گرنگی پێده‌دات، له راپۆرته، 5 خۆراكتان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین كه یارمهتیجهرن بۆ كه‌كردنه‌وه‌ی حه‌ساسییه و ئه‌و ئازارانه‌ی كه له ئه‌نجامی حه‌ساسییه دوچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێك كه له (ئاژانسی خه‌به‌ر)ی ئێرانی بڵاو بۆته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، پسپۆرانی بواری خۆراك ده‌ریانخستووه، سێ‌و ویاخود گیراوه‌ی سێ‌و، جگه له ڤیتامین (C)، پۆتاسیۆم و زۆرێك له مادده سوودبه‌خشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (ئه‌نتی ئۆكسیدان)، ناسراو به (كوارستین) تێدایه و ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانی حه‌ساسیه.
هه‌روه‌ها پسپۆران، له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن "هه‌ندێك كه‌س به هۆی هه‌بوونی گرفت له گورچیله یا جگه‌ریدا، توانای ده‌ركردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌شیان نییه، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادده ژه‌هراوییانه له ناو له‌ش ده‌بێته به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌ساسییه له ناو تووشبوانی نه‌خۆشی حه‌ساسییه.
هه‌ندێ سه‌وزه‌وات له‌وانه، قه‌رنابیت و قه‌رنابیتی سه‌وز (برۆكلی) یارمه‌تیده‌رن بۆ ده‌ركردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌ش.
برنج یاخود شۆربای برنج به‌شیر، یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌ساسییه، هه‌رچه‌نده برنج به شیر له رووی هه‌بوونی پڕۆتینه‌وه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حهساسییهیان به (لاكتۆز) هه‌یه، جێگره‌وه‌یه‌كی باشه بۆ شیری مانگا.
هه‌نجیر، پۆتاسیۆمێكی زۆری تێدایه و رێژی كالسیۆمی ناو هه‌نجیر له گیراوه‌ی پرته‌قاڵ زیاتره، هه‌روه‌ها هه‌نجیر خاوه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆری فایبری گیراوه‌یه كه بۆ تووشبووانی مایه‌سیری باشه.
په‌تاته كه پڕه له كاربۆهیدرات، فایبێر، ڤیتامین C ، B6 ، و پۆتاسیۆم، بۆ خواردنی له‌و كه‌سانی تووشبوو به حه‌ساسییه‌ی زۆر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه‌یان به‌كه‌ڵكه.
حه‌ساسییه كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاوی ده‌زگای پاراستنی له‌شه به‌رامبه‌ر هه‌ندێك خواردن كه زك ئێشه، ئازاری گه‌ده، قرپ، زۆر جار له نیشانه‌كانی حهساسیهن به هه‌ندێ خواردن.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه