❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێنج خواردنی به‌ كه‌ڵك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی حه‌ساسییه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-09 17:44:21

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پێنج خواردنی به‌ كه‌ڵك بۆ نه‌خۆشییه‌كانی حه‌ساسییه

حه‌ساسییه‌ به‌ هه‌ندێك خواردن له‌ لای مرۆڤ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ گرنگی پێده‌دات، له‌ راپۆرته‌، 5 خۆراكتان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تیجه‌رن بۆ كه‌كردنه‌وه‌ی حه‌ساسییه‌ و ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی حه‌ساسییه‌ دوچاری مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێك كه‌ له‌ (ئاژانسی خه‌به‌ر)ی ئێرانی بڵاو بۆته‌وه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێدا، پسپۆرانی بواری خۆراك ده‌ریانخستووه‌، سێو ویاخود گیراوه‌ی سێو، جگه‌ له‌ ڤیتامین (C)، پۆتاسیۆم و زۆرێك له‌ مادده‌ سوودبه‌خشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (ئه‌نتی ئۆكسیدان)، ناسراو به‌ (كوارستین) تێدایه‌ و ده‌بنه‌ هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نیشانه‌كانی حه‌ساسیه‌.

هه‌روه‌ها پسپۆران، له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یاندا ده‌ڵێن "هه‌ندێك كه‌س به‌ هۆی هه‌بوونی گرفت له‌ گورچیله‌ یا جگه‌ریدا، توانای ده‌ركردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌شیان نییه‌، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌ ژه‌هراوییانه‌ له‌ ناو له‌ش ده‌بێته‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌ساسییه‌ له‌ ناو تووشبوانی نه‌خۆشی حه‌ساسییه‌.

هه‌ندێ سه‌وزه‌وات له‌وانه‌، قه‌رنابیت و قه‌رنابیتی سه‌وز (برۆكلی) یارمه‌تیده‌رن بۆ  ده‌ركردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌ش.

برنج یاخود شۆربای برنج به‌شیر، یارمه‌تیده‌رێكی باشن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌ساسییه‌، هه‌رچه‌نده‌ برنج به‌ شیر له‌ رووی هه‌بوونی پڕۆتینه‌وه‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حه‌ساسییه‌یان به‌ (لاكتۆز) هه‌یه‌، جێگره‌وه‌یه‌كی باشه‌ بۆ شیری مانگا.

هه‌نجیر، پۆتاسیۆمێكی زۆری تێدایه‌ و رێژی كالسیۆمی ناو هه‌نجیر له‌ گیراوه‌ی پرته‌قاڵ زیاتره‌، هه‌روه‌ها هه‌نجیر خاوه‌ن رێژه‌یه‌كی زۆری  فایبری گیراوه‌یه‌ كه‌ بۆ تووشبووانی مایه‌سیری باشه‌.

په‌تاته‌ كه‌ پڕه‌ له‌ كاربۆهیدرات، فایبێر، ڤیتامین C ، B6 ، و پۆتاسیۆم، بۆ خواردنی له‌و كه‌سانی تووشبوو به‌ حه‌ساسییه‌ی زۆر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه‌یان به‌كه‌ڵكه‌.

حه‌ساسییه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاوی ده‌زگای پاراستنی له‌شه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێك خواردن كه‌ زك ئێشه‌، ئازاری گه‌ده‌، قرپ،  زۆر جار له‌ نیشانه‌كانی حه‌ساسیه‌ن به‌ هه‌ندێ خواردن.

http://kurdzhin.org/uploads/3743b15160.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net