.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هیچ مرۆڤێك نییه بێ پیداویستی بێ ، مه‌گه‌ر مرۆڤێکی مردوو یان له ناوچوو ، هه‌ر مرۆڤێك بۆ ئه‌وه‌ی بژیت یان بوونی خۆی بپارێزێت چه‌ندین پێداویستی هه‌یه ده‌بێت تێری بکات . و پێداویستییه جه‌سته‌ییه‌کان کارێکی هاوبه‌شه له نێو هه‌موو مرۆڤه‌کان ، وهه‌روه‌ها پێداویستیه‌کانی دهررنی گرنگه له ژیانی تاک به‌ڵام ڕێژه‌و ئاستی یه‌کسان نییه له نێوان مرۆڤه‌کان، پێداویستییه‌کان وا له مرۆڤ ده‌که‌ن هه‌ڵبستێت به ئه‌نجامدانی ڕه‌شتێکی تایبه‌تمه‌ند که چالاکی ده‌ورژێنێت بۆ تێرکردنیان.
پێداویستییه‌کان زۆرن (جه‌سته‌یی ، ده‌روونی ، سۆزی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ....) لێره‌دا باسی پۆلین کردنی (ماسلۆ ) ده‌که‌م بۆ پێداویستییه‌کان که‌وا ده‌ریخستووه پێداویستیه‌کان زنجیره‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، ماسلۆ پێداویستیه‌کانی ڕوونکرده‌وه له‌سه‌ر چه‌مکی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌می به واتای ئه‌وه‌ی پێداویستی ئاستی به‌رزتر دهناکهوێت تا پێداویستی ئاستی نزمتر یان زاڵتر تێر نه‌کرێت ، و هه‌ر یه‌که‌یان به گوێره‌ی گرنگی خۆی پۆلین کرد به‌م شێوه‌یه :
1_ پێداویستییه فسیۆلۆژی یان جه‌سته‌یی : پێداویستی خواردن و خواردنه‌وه‌و هه‌وا لانه‌و و خه‌و و سێکس و هه‌روه‌ها ده‌رهاوێشتنی پاشه‌ڕۆ ده‌گرێته خۆیه‌وه.
2- پێداویستی ئارامی : ڕزگاربوون له ترس ، خۆ پاراستن له دوژمن ، خۆپاراستن له گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا و جێگیری و دابین کردنی داهاتوو ، بۆ نموونه گه‌ڕان له پیشه‌یه‌کی جێگیر و گونجاو .
3- پێداویستی کۆمه‌ڵایه‌تی : پێداویستی خۆشه‌ویستی ، پێداویستی په‌یوه‌ست بوون ، پێداویستی لایه‌نگری (الانتماء) ، پێداویستی ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی و هه‌روه‌ها پێداویستی دروست کردنی په‌یوه‌ندییه سۆزییه‌کان ده‌گرێته خۆیه‌وه.
4_ پێداویستی ڕێزلێنان : ڕێز گرنتی خود و ده‌وروبه‌ر ، په‌سه‌ند کردنی خود و دوور بوون له ناپه‌سه‌ندی و ڕق .
5_ پێداویستی زانستی : که په‌یوه‌سته به زانست و تێگه‌یشتن و ئاشکرا کردنی ناخی مرۆڤ و سود وه‌رگرتن له تواناکانی و سه‌ربه‌خۆیی له بیرکردنه‌وه و ڕا ده‌ربڕین .
6_پێداویستی جوانی : په‌یوه‌سته به هه‌ست کردن به جوانی و خه‌یاڵ و سیسته‌م و گونجاندن .
7_ پێداویستی به دی هێنانی خودی (تحقیق الذات) : په‌یوه‌سته به خوێندن و داهێنان و ده‌ربڕینی خود و ئه‌نجامدانی کاری به‌سود بۆ ده‌وروبه‌ر و وه‌رگێڕانی تواناکان بۆ ڕاستی و واقعی واته توانای به‌خشین و کارکردنی ئازاد.
ده‌بینین پێداویستییه‌کان لای ماسلۆ به شێوه‌یه‌کی پله‌یی و زنجیره‌ییه بۆ نموونه:
ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت له بیابانێک بیت و زۆر ماندوو و تینووی ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و له ده‌ستێکیدا په‌رداخێ ئاو هه‌بێت و له ده‌سته‌که‌ی تری‌دا بڕوانامه‌یه‌کی پله به‌رز بێ گومان تۆ په‌رداخه ئاوه‌که هه‌ڵده‌بژێری نه‌ك بڕووا نامه‌که چونکه پێداویستی جه‌سته‌یی زاڵ تره له پێداویستی به‌دی هێنانی خود .
hana_sweet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت هانا گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتووبیت گوڵه‌که‌م به هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کاک ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت hana_sweet گیان بو نوسینی ئه‌م بابه‌ته جوان و پر مانایه،
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان له نوسینی بابه‌ته جوانه‌کانتدا ،،
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم به‌رێزم ،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاک یادگار گیان ئه‌خوازم بابه‌ته‌کانم سودی هه‌بێ بۆ هاوڕێکانم ته‌مه‌ن درێژ بیت هاوڕێ گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه