❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-07 08:16:25

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

هیچ مرۆڤێك نییه‌ بێ  پیداویستی بێ ، مه‌گه‌ر مرۆڤێکی مردوو یان له‌ ناوچوو ، هه‌ر مرۆڤێك بۆ ئه‌وه‌ی بژیت یان بوونی خۆی بپارێزێت چه‌ندین پێداویستی هه‌یه‌ ده‌بێت تێری بکات . و پێداویستییه‌ جه‌سته‌ییه‌کان کارێکی هاوبه‌شه‌ له‌ نێو هه‌موو مرۆڤه‌کان ، وهه‌روه‌ها پێداویستیه‌کانی ده‌ررنی گرنگه‌ له‌ ژیانی تاک به‌ڵام ڕێژه‌و ئاستی یه‌کسان نییه‌ له‌ نێوان مرۆڤه‌کان، پێداویستییه‌کان وا له‌ مرۆڤ ده‌که‌ن هه‌ڵبستێت به‌ ئه‌نجامدانی ڕه‌شتێکی تایبه‌تمه‌ند که‌ چالاکی ده‌ورژێنێت بۆ تێرکردنیان.

پێداویستییه‌کان زۆرن (جه‌سته‌یی ، ده‌روونی ، سۆزی ، کۆمه‌ڵایه‌تی ....) لێره‌دا باسی پۆلین کردنی (ماسلۆ ) ده‌که‌م بۆ پێداویستییه‌کان که‌وا ده‌ریخستووه‌ پێداویستیه‌کان زنجیره‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ ، ماسلۆ پێداویستیه‌کانی ڕوونکرده‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌مکی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌می به‌ واتای ئه‌وه‌ی پێداویستی ئاستی به‌رزتر ده‌ناکه‌وێت تا پێداویستی ئاستی نزمتر یان زاڵتر تێر نه‌کرێت ، و هه‌ر یه‌که‌یان به‌ گوێره‌ی گرنگی خۆی پۆلین کرد به‌م شێوه‌یه‌ :

1_ پێداویستییه‌ فسیۆلۆژی یان جه‌سته‌یی : پێداویستی خواردن و خواردنه‌وه‌و هه‌وا لانه‌و و خه‌و و سێکس و هه‌روه‌ها ده‌رهاوێشتنی پاشه‌ڕۆ ده‌گرێته‌ خۆیه‌وه‌.

2- پێداویستی ئارامی : ڕزگاربوون له‌ ترس ، خۆ پاراستن له‌ دوژمن ، خۆپاراستن له‌ گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا و جێگیری و دابین کردنی داهاتوو ، بۆ نموونه‌ گه‌ڕان له‌ پیشه‌یه‌کی جێگیر و گونجاو .

3- پێداویستی کۆمه‌ڵایه‌تی :  پێداویستی خۆشه‌ویستی ، پێداویستی په‌یوه‌ست بوون ، پێداویستی لایه‌نگری (الانتماء) ، پێداویستی ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی و هه‌روه‌ها پێداویستی دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌ سۆزییه‌کان ده‌گرێته‌ خۆیه‌وه‌.

4_ پێداویستی ڕێزلێنان : ڕێز گرنتی خود و ده‌وروبه‌ر ، په‌سه‌ند کردنی خود و دوور بوون له‌ ناپه‌سه‌ندی و ڕق .

5_ پێداویستی زانستی : که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ زانست و تێگه‌یشتن و ئاشکرا کردنی ناخی مرۆڤ و سود وه‌رگرتن له‌ تواناکانی و سه‌ربه‌خۆیی له‌ بیرکردنه‌وه‌ و ڕا ده‌ربڕین .

6_پێداویستی جوانی : په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌ست کردن به‌ جوانی و خه‌یاڵ و سیسته‌م و گونجاندن .

7_ پێداویستی به‌ دی هێنانی  خودی (تحقیق الذات) : په‌یوه‌سته‌ به‌ خوێندن و داهێنان و ده‌ربڕینی خود و ئه‌نجامدانی کاری به‌سود بۆ ده‌وروبه‌ر و وه‌رگێڕانی تواناکان بۆ ڕاستی و واقعی واته‌ توانای به‌خشین و کارکردنی ئازاد.

ده‌بینین پێداویستییه‌کان لای ماسلۆ به‌ شێوه‌یه‌کی پله‌یی و زنجیره‌ییه‌ بۆ نموونه‌:

ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت له‌ بیابانێک بیت و زۆر ماندوو و تینووی ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و له‌ ده‌ستێکیدا په‌رداخێ ئاو هه‌بێت و له‌ ده‌سته‌که‌ی تریدا بڕوانامه‌یه‌کی پله‌ به‌رز بێ گومان تۆ په‌رداخه‌ ئاوه‌که‌ هه‌ڵده‌بژێری نه‌ك بڕووا نامه‌که‌ چونکه‌ پێداویستی جه‌سته‌یی زاڵ تره‌ له‌ پێداویستی به‌دی هێنانی خود .

hana_sweet

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-07 11:54:32

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

ده‌ستت خۆش بێت هانا گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت گوڵه‌که‌م به‌ هیوای به‌رده‌وامیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-08 18:16:42

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

سوپاس کاک ئه‌حمه‌دی به‌ڕێز .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-08 20:56:01

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

ده‌ستت خۆش بێت hana_sweet  گیان بو نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ جوان و پر مانایه‌،
سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان له‌ نوسینی بابه‌ته‌ جوانه‌کانتدا ،،
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم به‌رێزم ،،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-09 13:50:53

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: پێداویستییه‌کانی مرۆڤ ( پاڵنه‌رایه‌تی)

زۆر سوپاس کاک یادگار گیان ئه‌خوازم بابه‌ته‌کانم سودی هه‌بێ بۆ هاوڕێکانم ته‌مه‌ن درێژ بیت هاوڕێ گیان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net