.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






حساب بۆ شتی بچووک بکه
هه‌ر له‌شتی بچوک و بێ نرخه‌وه شتانی گه‌وره‌و ترسناک دروست ده‌بێت، سه‌یرکه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت: (هه‌ندێ کرده‌وه‌ی خراپ و بێ نرخ هه‌یه که ئێوه حسابی بۆ ناکه‌ن، که‌چی حه‌فتا پاییز ئه‌تانبات به‌ناخی دۆزه‌خدا، وه هه‌ندێ کرده‌وه‌ی چاکه‌ی بچوک هه‌یه که موسوڵمان گوێی پێ نادات که‌چی خاوه‌نه‌که‌ی حه‌فتا ساڵ ده‌بات به ناخی به‌هه‌شتدا ).
له فه‌رمووده‌دا هاتووه‌و هه‌مووش بیستومانه که ژنێک پشیله‌یه‌کی به‌ند کرد‌و خواردنی پێ نه‌دا ، خوای گه‌وره‌ش خستیه ناو ئاگره‌وه ، وه خوای گه‌وره پیاوێکی خسته به‌هه‌شته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌گێکی ڕزگار کرد، هه‌ر له دونیاشدا وه له‌ناو خێزانه‌کاندا چه‌ند شتێکی بچوک و بێ بایه‌خ ده‌بێته هۆی خۆش کردن یان تێكچونی شیرازه‌ی خێزان..
من ده‌پرسم ئایا له‌ده‌ره‌وه خۆشه‌ویستی؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی به‌ڵێ ئه‌وه به چه‌ند شتێکی بچوک ده‌ستت که‌وتووه، وه‌ک سه‌لام و ڕوو خۆشی و هه‌واڵ پرسین و سه‌ردان وبه‌ده‌مه‌وه بونیان وه فیزو لوت به‌رزی نه‌نواندن به‌سه‌ریانداو به‌س، بێگومان هه‌ر به‌م شته بچوکه بێ بایه‌خه خۆڕاییانه دڵیانت ڕاکێشاوه ، ئه‌گینا خۆ قاته جل و ئۆتۆمبیل و باخت بۆ نه‌کڕیون، یاخود کوڕهکهیانت له فه‌رمانگه دانه‌مه‌زراندووه ، وه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت که‌س خۆشی ناوێت، به‌هۆی چه‌ند شتێکی بچوک و بێبایهخهوه دڵه‌کانت دۆڕاندووه‌و خۆشیان ناوێیت.
ژیانی خێزانی به‌تایبه‌ت خێزانه ئیسلامیه‌کان ده‌بێت زۆر وورد ئاگاداری به‌ختیاریان بکه‌ن ، وه به‌چه‌ند شتێکی بێ بایه‌خ له‌ده‌ستی ده‌رنه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویستی ماڵی بیر بچێت، یا گوێ نه‌دات به خواحافیزی و سه‌لام کردن و کاتێ له‌گه‌ڵ خێزانی پێكه‌وه ده‌رچون وهاتنه‌وه یان بێ پرس و ڕاوێژی هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندان چه‌ندان ئیش وکار بکات، یاخود نابینی جارێک چه‌پکێ نێرگز یا نامیلکه‌یه‌کی به‌سودی هه‌دیه بکات، یا دهنگوباسی تازه‌ی بۆناگێڕێتهوه، یا ناڵێ با پێکه‌وه سه‌ردانێ بکه‌ین، ئیتر پێم ناڵێن به‌ختیاری خێزان له چی دایه؟؟ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر دڵی خاتوو خه‌دیجه که‌س وکاری خه‌دیجه ی خێزانی زۆر خۆشه‌ویست، تا پاش مردنیشی هه‌ر هه‌واڵی هاوڕێکانی ده‌پرسی ،جارێکیان گه‌یشت بهپیرێژنێک و ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵی وهستاوقسهیان ده‌کرد ،عائیشه پرسی له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م پیرێژنه کێ بوو؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی ئه‌وه یه‌کێک بوو له هاوڕێکانی خه‌دیجه که وه‌ختی خۆی سه‌ری لێ ئه‌داین .
پرسیارت له‌خۆت کردوه که ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی خه‌دیجه‌دا ئاوا دڵسۆزی نواندبێ ئه‌ی ده‌بێ چۆن به‌ختیاری خێزان به ده‌ست بهێنێ،که‌تۆ هێشتا به‌ته واوهتی خزمه‌کانی خێزانه‌که‌ت ناناسی. به‌نیسبه‌ت خوشکانه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌ند شتێکی بچوک و بێبایه‌خ هه‌یه بیانکات من زامنی ده‌که‌م که‌هه‌رگیز مێرده‌که‌ی بیر له‌جیابونه‌وه و ژن هێنان ناکاته‌وه ، وه‌ک چی؟ به‌ڕویدا ههڵنهشاخێ وبه‌رپه‌رچی نه‌داته‌وه، له‌ناو خه‌ڵکدا گاڵته‌ی پێ نه‌کات و به‌درۆی نه‌خاته‌وه بێ گوێی نه‌کات، ئه‌و شتانه نه‌کات که ئه‌و پێی ناخۆشه له بوون ونه‌بووندا هه‌ر ڕوو خۆش بێت، ڕێزی ته‌واوی خزمه‌کانی بگرێت به‌تایبه‌تی دایکی.. هه‌ر شتێکی له‌بازاڕ بۆ هێنایته‌وه مه‌ڵێ ئائه‌مه چیه کێ ئه‌مه ئه‌خوات..
ده‌ڵێت جارێک پاشایه‌ک خه‌یارێک ده‌خوات ، له ناویاندا خه‌یارێکی تاڵ ده‌که‌وێته به‌رده‌می خێرا به خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌ڵێ : ئائه‌م خه‌یاره بخۆ، ئه‌ویش هه‌مووی ده‌خوات، پاشا ده‌ڵێت ئه‌وه تاڵ بوو چۆنت بۆ خورا؟ خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌ڵێ قوربان ده‌زانم تاڵ بوو، باڵام مادام هی ده‌ستی تۆبوو به‌له‌زه‌ت بوو له‌لام، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاشای وا لێکرد که ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو یه‌کسه‌ر ئازادی کرد..
که‌واته چاوه‌ڕوان مه‌که که‌ی ببیته ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتدارێکی گه‌وره ئه‌و کاته به دیاری وبه‌خششی گه‌وره گه‌وره دڵێ خۆش بکه‌یت ، نه‌خێر به شتی بچوک ئه‌مه‌ش ده‌بێت، وه‌ک : ماڵی باوکیشیت خۆش بوێت، بیانوی زۆری لێ مه‌گره ، به‌و ژیانه‌ی ڕازی ببه که تیایدایت، له به‌شی خۆتی بۆ بپچره، له‌هه‌موو جێیه‌ک مه‌دحی بکه، به‌سوکی سه‌یری بۆچونه‌کانی مه‌که، جا بزانه هه‌موو جیهان شاجوان بێت ده‌یگۆڕێته‌وه به تۆ؟
ئیسلام دۆست

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe rozha gyan
shadw baxtawarbi azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه