❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-15 08:50:05

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

هه‌ر له‌شتی بچوک و بێ نرخه‌وه‌ شتانی گه‌وره‌و ترسناک دروست ده‌بێت، سه‌یرکه‌ ‏پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت: (هه‌ندێ ‏کرده‌وه‌ی خراپ و بێ نرخ هه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ حسابی بۆ ناکه‌ن، که‌چی حه‌فتا پاییز ئه‌تانبات ‏به‌ناخی دۆزه‌خدا، وه‌ هه‌ندێ کرده‌وه‌ی چاکه‌ی بچوک هه‌یه‌ که‌ موسوڵمان گوێی پێ ‏نادات که‌چی خاوه‌نه‌که‌ی حه‌فتا ساڵ ده‌بات به‌ ناخی به‌هه‌شتدا ). ‏‎
‎ له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌و هه‌مووش بیستومانه‌ که‌ ژنێک پشیله‌یه‌کی به‌ند کردو خواردنی ‏پێ نه‌دا ، خوای گه‌وره‌ش خستیه‌ ناو ئا‌گره‌وه ، وه‌ خوای گه‌وره‌ پیاوێکی خسته‌ ‏به‌هه‌شته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌گێکی ڕزگار کرد، هه‌ر له‌ دونیاشدا وه‌ له‌ناو ‏خێزانه‌کاندا چه‌ند شتێکی بچوک و بێ بایه‌خ ده‌بێته‌ هۆی خۆش کردن یان تێكچونی ‏شیرازه‌ی خێزان.. ‏‎
‎ من ده‌پرسم ئایا له‌ده‌ره‌وه‌ خۆشه‌ویستی؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی به‌ڵێ ئه‌وه‌ به‌ چه‌ند شتێکی ‏بچوک ده‌ستت که‌وتووه‌، وه‌ک سه‌لام و ڕوو خۆشی و هه‌واڵ پرسین و سه‌ردان ‏وبه‌ده‌مه‌وه‌ بونیان وه‌ فیزو لوت به‌رزی نه‌نواندن به‌سه‌ریانداو به‌س، بێگومان هه‌ر به‌م ‏شته‌ بچوکه‌ بێ بایه‌خه‌ خۆڕاییانه‌ دڵیانت ڕاکێشاوه‌ ، ئه‌گینا خۆ قاته‌ جل و ئۆتۆمبیل و ‏باخت بۆ نه‌کڕیون، یاخود کوڕه‌که‌یانت له‌ فه‌رمانگه‌ دانه‌مه‌زراندووه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت ‏که‌س خۆشی ناوێت، به‌هۆی چه‌ند شتێکی بچوک و بێبایه‌خه‌وه‌ دڵه‌کانت دۆڕاندووه‌و ‏خۆشیان ناوێیت. ‏‎
‎ ژیانی خێزانی به‌تایبه‌ت خێزانه‌ ئیسلامیه‌کان ده‌بێت زۆر وورد ئاگاداری به‌ختیاریان بکه‌ن ‏، وه‌ به‌چه‌ند شتێکی بێ بایه‌خ له‌ده‌ستی ده‌رنه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویستی ماڵی بیر ‏بچێت، یا گوێ نه‌دات به‌ خواحافیزی و سه‌لام کردن و کاتێ له‌گه‌ڵ خێزانی پێكه‌وه‌ ‏ده‌رچون وهاتنه‌وه‌ یان بێ پرس و ڕاوێژی هاوسه‌ره‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ چه‌ندان چه‌ندان ‏ئیش وکار بکات، یاخود نابینی جارێک چه‌پکێ نێرگز یا نامیلکه‌یه‌کی به‌سودی هه‌دیه‌ ‏بکات، یا ده‌نگوباسی تازه‌ی بۆناگێڕێته‌وه‌، یا ناڵێ با پێکه‌وه‌ سه‌ردانێ بکه‌ین، ئیتر پێم ‏ناڵێن به‌ختیاری خێزان له‌ چی دایه‌؟؟ ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ‏له‌به‌ر دڵی خاتوو خه‌دیجه‌ که‌س وکاری خه‌دیجه ی خێزانی زۆر خۆشه‌ویست، ‌تا پاش ‏مردنیشی هه‌ر هه‌واڵی هاو‌ڕێکانی ده‌پرسی ،جارێکیان گه‌یشت به‌پیرێژنێک و ‏ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵی وه‌ستاوقسه‌یان ده‌کرد ،عائیشه‌ پرسی له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ ‏وسلم) ئه‌م پیرێژنه‌ کێ بوو؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی ئه‌وه‌ یه‌کێک ‏بوو له‌ هاوڕێکانی خه‌دیجه‌ که‌ وه‌ختی خۆی سه‌ری لێ ئه‌داین . ‏‎
‎ پرسیارت له‌خۆت کردوه‌ که‌ ئایا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی ‏خه‌دیجه‌دا ئاوا دڵسۆزی نواندبێ ئه‌ی ده‌بێ چۆن به‌ختیاری خێزان به‌ ده‌ست ‏بهێنێ،که‌تۆ هێشتا به‌ته وا‌وه‌تی خزمه‌کانی خێزانه‌که‌ت ناناسی. به‌نیسبه‌ت ‏خوشکانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند شتێکی بچوک و بێبایه‌خ هه‌یه‌ بیانکات من زامنی ده‌که‌م ‏که‌هه‌رگیز مێرده‌که‌ی بیر له‌جیابونه‌وه‌ و ژن هێنان ناکاته‌وه‌ ، وه‌ک چی؟ به‌ڕویدا ‏هه‌ڵنه‌شاخێ وبه‌رپه‌رچی نه‌داته‌وه‌، له‌ناو خه‌ڵکدا گاڵته‌ی پێ نه‌کات و به‌درۆی ‏نه‌خاته‌وه‌ بێ گوێی نه‌کات، ئه‌و شتانه‌ نه‌کات که‌ ئه‌و پێی ناخۆشه‌ له‌ بوون ونه‌بووندا ‏هه‌ر ڕوو خۆش بێت، ڕێزی ته‌واوی خزمه‌کانی بگرێت به‌تایبه‌تی دایکی.. هه‌ر شتێکی ‏له‌بازاڕ بۆ هێنایته‌وه‌ مه‌ڵێ ئائه‌مه‌ چیه‌ کێ ئه‌مه‌ ئه‌خوات.. ‏‎
‎ ده‌ڵێت جارێک پاشایه‌ک خه‌یارێک ده‌خوات ، له‌ ناویاندا خه‌یارێکی تاڵ ده‌که‌وێته‌ ‏به‌رده‌می خێرا به‌ خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌ڵێ : ئائه‌م خه‌یاره‌ بخۆ، ئه‌ویش هه‌مووی ‏ده‌خوات، پاشا ده‌ڵێت ئه‌وه‌ تاڵ بوو چۆنت بۆ خورا؟ خزمه‌تکاره‌که‌ی ده‌ڵێ قوربان ده‌زانم ‏تاڵ بوو، باڵام مادام هی ده‌ستی تۆبوو به‌له‌زه‌ت بوو له‌لام، به‌م هه‌ڵوێسته‌ی پاشای وا ‏لێکرد که‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆشه‌ویست بوو یه‌کسه‌ر ئازادی کرد.. ‏‎
‎ که‌واته‌ چاوه‌ڕوان مه‌که‌ که‌ی ببیته‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو ده‌سه‌ڵاتدارێکی گه‌وره‌ ئه‌و کاته‌ به‌ ‏دیاری وبه‌خششی گه‌وره‌ گه‌وره‌ دڵێ خۆش بکه‌یت ، نه‌خێر به‌ شتی بچوک ئه‌مه‌ش ‏ده‌بێت، وه‌ک : ماڵی باوکیشیت خۆش بوێت، بیانوی زۆری لێ مه‌گره‌ ، به‌و ژیانه‌ی ‏ڕازی ببه‌ که‌ تیایدایت، له‌ به‌شی خۆتی بۆ بپچره‌، له‌هه‌موو جێیه‌ک مه‌دحی بکه‌، ‏به‌سوکی سه‌یری بۆچونه‌کانی مه‌که‌، جا بزانه‌ هه‌موو جیهان شاجوان بێت ‏ده‌یگۆڕێته‌وه‌ به‌ تۆ؟ ‏


ئیسلام دۆست

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-15 11:11:34

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-15 13:24:56

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

dast xoshbe rozha gyan
shadw baxtawarbi azizm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-15 13:47:42

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: حساب بۆ شتی بچووک بکه‌

زوور سوباس بو په‌یامه‌كانتان هاورييانم سه ركه وتن بو ئيوه ش خوشبه خت بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net