.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












یاریزان پێشوو و راهێنه‌ری ئێسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل کارلۆس دۆنگا رایگه‌یاند که پێشبینی ده‌کات که هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتۆس کێبرکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالیدابکهن.وه‌هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند که رۆما “ئه‌سپی ره‌ش”ــی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالی ده‌بێت.راهێنه‌ر دۆنگا له باره‌ی کێشه‌کانی میلانهوهه به رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلاسپۆرتی ئیتالی راگه‌یاند “رۆشتنی کاک له میلان گورزێکی کوشنده ده‌بێت و هه‌روه‌ها رۆشتنی راهێنه‌ری یانه‌که ئه‌نشلۆتی کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یانه‌ی میلان ده‌بێت” وه‌هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چاوپێکه‌تنه له گه‌ڵ رۆژنامه ئیتالیه‌که دۆنگا سیاسه‌تی یانه‌ی یوڤی 
به‌رزنرخاند له گرێبه‌سته نوێیه‌کانی یانه‌که بۆ وه‌رزی نوێ و وتی” یاریزانه به‌رازیلیه‌کان له یوڤانتۆس ئاماده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی خولی ئیتالی، یانه‌که چه‌ند گرێبه‌ستێکی باشی مۆرکردووه و ئه‌گه‌ر ده‌سبه‌رداری هیچ کام له یاریزانه سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌بێت و له پێشتریشدا چه‌ند یاریزانێکی باشی هێناوه‌ته ریزه‌کانیه‌وه هاوشێوه‌ی فلیپی میلۆ” . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دۆنگا رایگه‌یاند که یانه‌ی ئه‌نته‌ر ئێسته باشترین یانه‌ی ئیتالیایه و باشترین پاڵێوراوه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه و رایگه‌یاند ” یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان به‌هێزترین یانه‌یه له ئیتالیادا و پێکهاته‌که‌یان به هێزکردووه به هێنانی هێرشبه‌ری کامیرۆنی سامیۆل ئیتۆ که له‌هه‌موو کاتێکدا ده‌توانێت گۆڵبکات نه‌ک ته‌نها له خولی ئیتالیدا به‌ڵکو له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانیشدا، وه‌هه‌روه‌ها گرێبه‌ستیشیان له‌گه‌ڵ بهرگریکاریکی به‌هێزو بهڵابهرزیشدا کردووه (مه‌به‌ستی لوسیۆ ی هاونیشتیمانیه‌تی)”. وه‌هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که یانه‌ی رۆما رۆڵی ئه‌سپی ره‌ش ئه‌گێرێت له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالیدا و رکابه‌رێکی ئه‌نته‌ر و یوڤی ده‌بێت له وه‌رزی نوێ‌دا بۆ به‌ده‌ست هێنانی خولی کالشیۆ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ست خؤش سه ركه وتوبيت هيواي به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه