❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆنگا: خولی ئیتالی له‌ نێوان ئه‌نته‌ر و یوڤیدایه‌.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 13:24:44

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

دۆنگا: خولی ئیتالی له‌ نێوان ئه‌نته‌ر و یوڤیدایه‌.

یاریزان پێشوو و راهێنه‌ری ئێسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل کارلۆس دۆنگا رایگه‌یاند که‌ پێشبینی ده‌کات که‌ هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و یۆڤانتۆس کێبرکێ له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالیدابکه‌ن.وه‌هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند که‌ رۆما “ئه‌سپی ره‌ش”ــی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالی ده‌بێت.راهێنه‌ر دۆنگا له‌ باره‌ی کێشه‌کانی میلانه‌وه‌ه‌ به‌ رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلاسپۆرتی ئیتالی راگه‌یاند “رۆشتنی کاک له‌ میلان گورزێکی کوشنده‌ ده‌بێت و هه‌روه‌ها رۆشتنی راهێنه‌ری یانه‌که‌ ئه‌نشلۆتی کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یانه‌ی میلان ده‌بێت” وه‌هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و چاوپێکه‌تنه‌ له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ ئیتالیه‌که‌ دۆنگا سیاسه‌تی یانه‌ی یوڤی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1f1fc4fc7a.jpg
به‌رزنرخاند له‌ گرێبه‌سته‌ نوێیه‌کانی یانه‌که‌ بۆ وه‌رزی نوێ و وتی” یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌کان له‌ یوڤانتۆس ئاماده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی خولی ئیتالی، یانه‌که‌ چه‌ند گرێبه‌ستێکی باشی مۆرکردووه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌سبه‌رداری هیچ کام له‌ یاریزانه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نه‌بێت و له‌ پێشتریشدا چه‌ند یاریزانێکی باشی هێناوه‌ته‌ ریزه‌کانیه‌وه‌ هاوشێوه‌ی فلیپی میلۆ” . له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا دۆنگا رایگه‌یاند که‌ یانه‌ی ئه‌نته‌ر ئێسته‌ باشترین یانه‌ی ئیتالیایه‌ و باشترین پاڵێوراوه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ و رایگه‌یاند ” یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان به‌هێزترین یانه‌یه‌ له‌ ئیتالیادا و پێکهاته‌که‌یان به‌ هێزکردووه‌ به‌ هێنانی هێرشبه‌ری کامیرۆنی سامیۆل ئیتۆ که‌ له‌هه‌موو کاتێکدا ده‌توانێت گۆڵبکات نه‌ک ته‌نها له‌ خولی ئیتالیدا به‌ڵکو له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانیشدا، وه‌هه‌روه‌ها گرێبه‌ستیشیان له‌گه‌ڵ به‌رگریکاریکی به‌هێزو به‌ڵابه‌رزیشدا کردووه‌ (مه‌به‌ستی لوسیۆ ی هاونیشتیمانیه‌تی)”. وه‌هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که‌ یانه‌ی رۆما رۆڵی ئه‌سپی ره‌ش ئه‌گێرێت له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالیدا و رکابه‌رێکی ئه‌نته‌ر و یوڤی ده‌بێت له‌ وه‌رزی نوێدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی خولی کالشیۆ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-11 19:22:05

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: دۆنگا: خولی ئیتالی له‌ نێوان ئه‌نته‌ر و یوڤیدایه‌.

88ده ست خؤش سه ركه وتوبيت هيواي به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net