.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














تاوه‌كو خۆشی و تام وچێژ له جه‌ژن ببینین...
پێش هه‌مووشتێك جه‌ژنتان پیرۆزبێت : ده‌بێ بزانین جه‌ژن هی موسڵمانانه ، موسڵمانانیش ده‌بێ تیایدا دڵخۆش و بههرهوهندو كامه‌ران بن , جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته موسوڵمان پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بێتن ..
1-جه‌ژن ڕۆژی عیبادهت و گوێ ڕایه‌ڵی و خۆنزیك كردنه‌وه‌یه له [په‌روه‌ردگار]، نه‌ك گۆرانی داواكراوو گاڵته‌و یاری وسینه‌ماو....هتد، له ڕه‌فتاری نا به‌جێ!!
2-موسڵمانان ئاماده‌بن بۆ نوێژ‌و وتاری به‌یانی جه‌ژن تاوه‌كو ئافره‌ت ومناڵانیشی لێ بێبه‌ش مه‌كه‌ن.
3-مناڵان دڵ خۆشكه‌ن وگه‌وره‌یی وپیرۆزی ئه‌م ڕۆژه بابزانن ، به‌ڵام وریایان بن نه‌چنه شوێنی نه‌شیاو وه‌ك سینه‌ماو گازینۆو خواردنی جگه‌ره‌و...هتد ، له‌كارو ڕه‌فتاری نابه‌جێ !!
4-خۆشه‌ویستی وئولفهت بڵاوكه‌نه‌وه له نێوان خه‌ڵكی، هه‌روه‌ها ئیصڵاحی مابه‌ینی خه‌ڵكی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئاشتیان بكه‌نه‌وه . 5-سیله‌ی ڕه‌حم جێ به‌جێ كه‌ن، پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: (من أحب أن یبسط له فی رزقه وینسأ له فی إثره فلیصل رحمه)رواه البخاری، واته: كه‌سێك ده‌یه‌وێت رزق و ته‌مه‌نی بهرهكهتداربێت با سیله‌ی ڕه‌حمی جێ به‌جێ كات، ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ی زۆر له‌سه‌ر سیله‌ی ڕه‌حم هه‌یه ووریابه گوێ ڕایه‌ڵی [خوا]و پێغهمبهربه صلی الله علیه‌وسلم نه‌كه‌ی گوێ ڕایه‌ڵی نه‌فس و شه‌یتان بی !! 6-هاموشۆی خزمان بكه‌ن و با له‌نزیكه‌وه مناڵه‌كان خزمی خۆیان بناسن، چونكه به‌داخه‌وه خزمی زۆر نزیك هه‌بووه (وه‌ك:پورزاوخاڵۆزا...هتد)له گه‌وره‌یی یه‌كتریان ناسیه، ئه‌مه تاوانی گه‌وره‌كانه كه هاتووچۆیان نه‌بووه!!.
7-دڵه‌كانتان خاوێن كه‌نه‌وه له ژه‌نگی گوناهو بوغزوحهسادهت. 8-له یه‌كتری ببورن، ئایه حه‌زناكه‌ن [خوا]لێتان خۆشبێت؟ ده ئێوه‌ش له یه‌كتری ببورن و گه‌رده‌نی یه‌كتری ئازادكه‌ن [خوا]گیانیش لێتان خۆشده‌بێت.
9-سه‌ردانی فهقیروههژاران بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه له ئه‌حواڵیان بپرسن و به پێی توانا یارمه‌تیان بده‌ن و با ئه‌وانیش له خۆشی جه‌ژن به‌شداربن. 10-توخوا ئاگاشتان زۆرله بێ باوكان بێت به‌ڵكو[خوا]گیان له‌به‌رخاتری ئه‌وان لێمان خۆشده‌بێت و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلی الله علیه‌وسلم داده‌بین وحه‌شر ده‌كرێین.
11-چاوه‌ڕێ مه‌كه تاوه‌ك و خه‌ڵكی بێنهلات و به‌ڵكو تۆش تهوازوعت هه‌بێ وده‌ست پێشخه‌ربه بۆچونهلای خه‌ڵكی.
12-ته‌نها سه‌ردانی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رپرسه‌كان مه‌كه !!
13-پیرۆزبایی جه‌ژن له‌یه‌كتری بكه‌ن به‌گێره‌ی سوننه‌ت، كه ئه‌میش ووتنی: ( تقبل الله منا ومنك)حسنه إبن حجر.
14-دیاری ببه‌خشن باكه‌میش بێ قهیناكا خۆ له هیچهكه باشتره، پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ: (تهادوا تحابوا)رواهالبیهقی والطبرانی، واته: دیاری بده‌ن به‌یه‌كتری یه‌كتریتان لا خۆشه‌ویست ده‌بێت.
15-ببه‌خشن و سه‌خی ته‌بیعات بن به‌ڵام ئیسڕاف مه‌كه‌ن و پاره به شتی پڕوپووچ سه‌رف مه‌كه‌ن.
16-سه‌ردانی نه‌خۆشان بكه‌ن له نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها لهماڵهكانیش .
17-به‌رده‌وام زكری [خوا]ی گه‌وره بكه‌ن و له‌م ڕۆژانه ته‌كبیره زۆر لێده‌ن، نیعمه‌ته‌كانی[خوا] له‌به‌رچاوگرن و سوپاس گوزاری له‌سه‌ر بكه‌ن .
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی
--------------------------------------------------------------------------------


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet barezm babteke jwana xwda padashtt bda la sare sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس سه راب كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه