❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تاوه‌كو خۆشی‌ و تام وچێژ له‌ جه زن ببينى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-01 01:46:30

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

تاوه‌كو خۆشی‌ و تام وچێژ له‌ جه زن ببينى

تاوه‌كو خۆشی‌ و تام وچێژ له‌ جه‌ژن ببینین...



پێش هه‌مووشتێك جه‌ژنتان پیرۆزبێت : ده‌بێ‌ بزانین جه‌ژن هی‌ موسڵمانانه‌ ، موسڵمانانیش ده‌بێ‌ تیایدا دڵخۆش و به‌هره‌وه‌ندو كامه‌ران بن , جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ موسوڵمان پابه‌ندی‌ ئه‌م خاڵانه‌ی‌ خواره‌وه‌ بێتن ..

1-جه‌ژن ڕۆژی‌ عیباده‌ت و گوێ‌ ڕایه‌ڵی‌ و خۆنزیك كردنه‌وه‌یه‌ له‌ [په‌روه‌ردگار]، نه‌ك گۆرانی‌ داواكراوو گاڵته‌و یاری‌ وسینه‌ماو....هتد، له‌ ڕه‌فتاری‌ نا به‌جێ‌!!
2-موسڵمانان ئاماده‌بن بۆ نوێژو وتاری‌ به‌یانی‌ جه‌ژن تاوه‌كو ئافره‌ت ومناڵانیشی‌ لێ بێبه‌ش مه‌كه‌ن.
3-مناڵان دڵ خۆشكه‌ن وگه‌وره‌یی وپیرۆزی‌ ئه‌م ڕۆژه‌ بابزانن ، به‌ڵام وریایان بن نه‌چنه‌ شوێنی‌ نه‌شیاو وه‌ك سینه‌ماو گازینۆو خواردنی‌ جگه‌ره‌و...هتد ، له‌كارو ڕه‌فتاری‌ نابه‌جێ‌ !!
4-خۆشه‌ویستی‌ وئولفه‌ت بڵاوكه‌نه‌وه‌ له‌ نێوان خه‌ڵكی‌، هه‌روه‌ها ئیصڵاحی‌ مابه‌ینی‌ خه‌ڵكی‌ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ‌ یه‌كتری‌ ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌ . 5-سیله‌ی‌ ڕه‌حم جێ‌ به‌جێ‌ كه‌ن، پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: (من أحب أن یبسط له فی رزقه وینسأ له فی إثره فلیصل رحمه)رواه‌ البخاری، واته‌: كه‌سێك ده‌یه‌وێت رزق و ته‌مه‌نی‌ به‌ره‌كه‌تداربێت با سیله‌ی‌ ڕه‌حمی‌ جێ‌ به‌جێ‌ كات، ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ی‌ زۆر له‌سه‌ر سیله‌ی‌ ڕه‌حم هه‌یه‌ ووریابه‌ گوێ‌ ڕایه‌ڵی‌ [خوا]و پێغه‌مبه‌ربه‌ صلی‌ الله علیه‌وسلم نه‌كه‌ی‌ گوێ‌ ڕایه‌ڵی‌ نه‌فس و شه‌یتان بی‌ !! 6-هاموشۆی‌ خزمان بكه‌ن و با له‌نزیكه‌وه‌ مناڵه‌كان خزمی‌ خۆیان بناسن، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ خزمی‌ زۆر نزیك هه‌بووه‌ (وه‌ك:پورزاوخاڵۆزا...هتد)له‌ گه‌وره‌یی یه‌كتریان ناسیه‌، ئه‌مه‌ تاوانی‌ گه‌وره‌كانه‌ كه‌ هاتووچۆیان نه‌بووه‌!!.
7-دڵه‌كانتان خاوێن كه‌نه‌وه‌ له‌ ژه‌نگی‌ گوناهو بوغزوحه‌ساده‌ت. 8-له‌ یه‌كتری‌ ببورن، ئایه‌ حه‌زناكه‌ن [خوا]لێتان خۆشبێت؟ ده‌ ئێوه‌ش له‌ یه‌كتری‌ ببورن و گه‌رده‌نی‌ یه‌كتری‌ ئازادكه‌ن [خوا]گیانیش لێتان خۆشده‌بێت.
9-سه‌ردانی‌ فه‌قیروهه‌ژاران بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه‌ له‌ ئه‌حواڵیان بپرسن و به‌ پێی توانا یارمه‌تیان بده‌ن و با ئه‌وانیش له‌ خۆشی‌ جه‌ژن به‌شداربن. 10-توخوا ئاگاشتان زۆرله‌ بێ باوكان بێت به‌ڵكو[خوا]گیان له‌به‌رخاتری‌ ئه‌وان لێمان خۆشده‌بێت و له‌گه‌ڵ‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویست صلی‌ الله علیه‌وسلم داده‌بین وحه‌شر ده‌كرێین.
11-چاوه‌ڕێ‌ مه‌كه‌ تاوه‌ك و خه‌ڵكی‌ بێنه‌لات و به‌ڵكو تۆش ته‌وازوعت هه‌بێ‌ وده‌ست پێشخه‌ربه‌ بۆچونه‌لای‌ خه‌ڵكی‌.
12-ته‌نها سه‌ردانی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌رپرسه‌كان مه‌كه‌ !!
13-پیرۆزبایی جه‌ژن له‌یه‌كتری‌ بكه‌ن به‌گێره‌ی‌ سوننه‌ت، كه‌ ئه‌میش ووتنی: ( تقبل الله منا ومنك)حسنه‌ إبن حجر.
14-دیاری‌ ببه‌خشن باكه‌میش بێ‌ قه‌یناكا خۆ له‌ هیچه‌كه‌ باشتره‌، پێغه‌مبه‌رصلی‌ الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: (تهادوا تحابوا)رواه‌البیهقی‌ والطبرانی، واته‌: دیاری‌ بده‌ن به‌یه‌كتری‌ یه‌كتریتان لا خۆشه‌ویست ده‌بێت.
15-ببه‌خشن و سه‌خی‌ ته‌بیعات بن به‌ڵام ئیسڕاف مه‌كه‌ن و پاره‌ به‌ شتی‌ پڕوپووچ سه‌رف مه‌كه‌ن.
16-سه‌ردانی‌ نه‌خۆشان بكه‌ن له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ماڵه‌كانیش .
17-به‌رده‌وام زكری‌ [خوا]ی‌ گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌م ڕۆژانه‌ ته‌كبیره‌ زۆر لێده‌ن، نیعمه‌ته‌كانی‌[خوا] له‌به‌رچاوگرن و سوپاس گوزاری‌ له‌سه‌ر بكه‌ن .
مه‌لامسلم مه‌لاصالح فریزی‌


--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-01 10:04:34

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: تاوه‌كو خۆشی‌ و تام وچێژ له‌ جه زن ببينى

dastt xosh  bet  barezm babteke jwana  xwda  padashtt bda la sare sarkwtu bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-01 14:05:20

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: تاوه‌كو خۆشی‌ و تام وچێژ له‌ جه زن ببينى

سوباس سه راب كيان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net