❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-11 00:49:55

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر

چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر                                                        نوسينی: حسين جليل /شه‌قڵاوه‌
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان داخ و كه‌سه‌ر به‌ ئازارو نه‌هامه‌تی و ناخۆشی خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌خۆين ، له‌هه‌مان كاتيش كه‌سانێك چێژ وه‌رئه‌گرن به‌ كه‌وتنه‌كان و ناخۆشيه‌كانی كه‌سانی تر .
ئه‌م ديارده‌يه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ست كردن به‌كه‌می و گرێ ی كێماسی و ئاڵۆزی ده‌رونييه‌وه‌ ڕوئه‌دات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار كه‌سه‌ نزيكه‌كانيش يارمه‌تی ده‌ری ئه‌و كه‌سه‌ نابن و هۆكارنين بۆ سوك كردنی كێشه‌كه‌و هه‌وڵدانێك بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنه‌وايی و خۆدور خستنه‌وه‌ له‌ يارمه‌تی گيانی و ماددی .
هه‌ندێ جار ئه‌و كه‌سه‌ی توشی كاره‌ساتێك ئه‌بێت گه‌وره‌تر له‌ كاره‌ساته‌كه‌ گرفته‌ ده‌رونيه‌كان ڕوی تێئه‌كه‌ن كاتێك به‌ دوو چاوی ساغی كه‌سه‌ نزيكه‌كانی خۆی لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ يارمه‌تی دانی وه‌ك وتراوه‌ ( هاوڕێ له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌وه‌ به‌ديار ئه‌كه‌وێت ) هه‌ندێ جاريش ئه‌مه‌ ڕوو ئه‌دات كاتێك يه‌كێك به‌ شايه‌نی كارێك نازانرێ به‌ توشبونی به‌هه‌ر گرفتێك خه‌ڵكانێك هه‌ست به‌ خۆشی ئه‌و ئه‌كه‌ن به‌ هۆی ئازاره‌كانی .
ئه‌م ديارده‌يه‌ كاريگه‌ری نيگه‌تيڤانه‌ ئه‌كاته‌سه‌ر باری ده‌رونی و تێكچونی شيرازه‌ی ژيانمان ، وا ئه‌كات زياتر بيركردنه‌وه‌مان بۆ ژيانی كه‌سانيتر بێت و ئاگاداری خۆمان نه‌بين .
هه‌ندێ كه‌س به‌رده‌وام ئاگاداری دواين گۆڕانكارييه‌كانی ژيانی كه‌سانتره‌ به‌ شێوه‌يه‌ك ڕه‌نگه‌ كه‌سی توشبو ئه‌وه‌نده‌ ئاگاداری ئه‌و گرفته‌ نه‌بێت .
لێره‌ پرسيارێك ڕومان تێئه‌كا ئايا بۆخۆمان بژين باشتره‌ يان بۆ ئه‌م جۆره‌ بيركردنه‌وانه‌ بۆ ژيانی كه‌سانيتر ؟
هه‌ربۆيه‌شه‌ كاتێك سه‌يری فه‌رموده‌و وته‌ پيرۆزه‌كانی زانايان ئه‌كه‌ين زۆر گرينگيان به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ :
پێغه‌مبه‌رمان ( د. خ ) له‌ فه‌رموده‌يه‌ك ئه‌فه‌رموێت :_ هيچ كه‌سێك بڕوای ته‌واو نابێ تا چی بۆخۆی پێخۆشه‌ ئه‌واشی پێخۆش نه‌بێ بۆ براكه‌ی .
كه‌واته‌ ئايا كه‌سێكمان هه‌يه‌ چێژ له‌ ئازاری خۆی وه‌ربگرێ ؟ بێگومان نه‌خێر ، كه‌واته‌ بۆچی چێژ له‌ ئازاری كه‌سانی تر وه‌رئه‌گرين ؟
فرنكلينی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ڵێ : دوای سه‌رنه‌كه‌وتنت نيگه‌ران مه‌به‌ تا ناحه‌زان و ئه‌وانه‌ی حه‌ز به‌ ئازاری كه‌سانی تر ئه‌كه‌ن ئاسوده‌ نه‌بن .
ئه‌م ڕه‌وشته‌ نه‌خۆشیتری به‌دواوه‌ ئه‌بێت به‌ جۆرێ ته‌نانه‌ت ژيانی كه‌سه‌كه‌ پڕئه‌بێت له‌ گومان گومان چی ؟ گۆمان بۆچی ؟ گومان له‌ بۆ ژيانی كه‌سێك كه‌ هيچ په‌يوه‌ندی به‌ ژيانی تۆوه‌ نيه‌ ، بۆچی ئه‌م گومانه‌ له‌ كاتێك هيچ پێويستی به‌ فيڕۆدانی ئه‌و كاته‌نيه‌ بۆ تۆ .
سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی ئه‌م ديارده‌يه‌ له‌ قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده‌ كردنی منداڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌ر له‌ تێكدانی كه‌ل و په‌لی ياری منداڵێك له‌ لايه‌ن منداڵێكی تر ، ياخود حه‌زكردن به‌ كه‌وتنی هاوڕێكه‌ی له‌ قوتابخانه‌ تا گه‌وره‌ی خۆی پيشانبدات له‌ ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت و بێ چاودێری مامۆستاو دايك و باوك .
دواتر ئه‌م گرفته‌ له‌ گه‌شه‌ی له‌ش و قۆناغه‌كانی ژيان دێته‌ پێشه‌وه‌ ته‌نانه‌ت وای لێدێ به‌ مردنی كه‌سانيتر دڵ خۆش ئه‌بێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونی خۆی تێربكات ، له‌ كاتێكدا بيركردنه‌وه‌ی بيرسايانه‌و منتيقيانه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و په‌ڕی تێكچونی باری ده‌رونيه‌ له‌ ئاڵۆزێكی ناخۆش ژيان گوزه‌ر ئه‌كات .
پێويسته‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی ده‌رونی و تێكه‌ڵاو بون و دوور بون له‌ گۆشه‌گيری و ده‌ركردنی بيركردنه‌وه‌خراپه‌كان و دروست كردنی هه‌ستی خۆشه‌ويستی ڕاسته‌ قينه‌ خۆی ڕابهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ باری ئاسايی ده‌رونی بژێت .
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه‌ بكه‌
darunzane@yahoo.com

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن حسين جليل (2009-09-12 01:35:44)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-11 22:35:12

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر

ده‌ست خۆش کاکه‌ حسین بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت هیوادارم که‌ به‌رده‌وام بیت له‌ نوسینی بابه‌تی به‌ سود ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-11 23:16:43

HeMn_1995
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-09
دواترین سه‌ردان: 2013-11-16
په‌یامه‌كان: 978
WindowsXPFirefox

Re: چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر

ده‌ستت خۆش بێت کاک حسێن بابه‌ته‌کانت هه‌مووی جێی ده‌ست خۆشین هیوای سه‌رکه‌وتن و بابه‌تی به‌سوودترت بۆ ده‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-11 23:49:37

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

Re: چێژ وه‌رگرتن له‌ گرفته‌كانی كه‌سانيتر

زۆر سوپاس مامۆستا سيروان ، وه‌ سوپاس بۆ كاك هێمن هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سودو ڕه‌زامه‌ندی خوێنه‌ران بن .












مامۆستای ده‌رونناسی له‌ :
په‌يمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net