.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چێژ وه‌رگرتن له گرفته‌كانی كهسانيتر نوسينی: حسين جليل /شه‌قڵاوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان داخ و كه‌سه‌ر به ئازار‌و نه‌هامه‌تی و ناخۆشی خه‌ڵكه‌وه ئهخۆين ، له‌هه‌مان كاتيش كه‌سانێك چێژ وه‌رئه‌گرن به كه‌وتنه‌كان و ناخۆشيهكانی كه‌سانی تر .
ئه‌م ديارده‌يه له ئه‌نجامی هه‌ست كردن به‌كه‌می و گرێ ی كێماسی و ئاڵۆزی ده‌رونييه‌وه ڕوئه‌دات ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار كه‌سه نزيكهكانيش يارمه‌تی ده‌ری ئه‌و كه‌سه نابن و هۆكارنين بۆ سوك كردنی كێشه‌كه‌و هه‌وڵدانێك بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنه‌وايی و خۆدور خستنه‌وه له يارمه‌تی گيانی و ماددی .
هه‌ندێ جار ئه‌و كه‌سه‌ی توشی كاره‌ساتێك ئه‌بێت گه‌وره‌تر له كاره‌ساته‌كه گرفته ده‌رونيه‌كان ڕوی تێئه‌كه‌ن كاتێك به دوو چاوی ساغی كه‌سه نزيكه‌كانی خۆی لێی دوور بكه‌ونه‌وه له يارمه‌تی دانی وه‌ك وتراوه ( هاوڕێ له ڕۆژی ته‌نگانه‌وه به‌ديار ئه‌كه‌وێت ) هه‌ندێ جاريش ئه‌مه ڕوو ئه‌دات كاتێك يه‌كێك به شايه‌نی كارێك نازانرێ به توشبونی به‌هه‌ر گرفتێك خه‌ڵكانێك هه‌ست به خۆشی ئه‌و ئه‌كه‌ن به هۆی ئازاره‌كانی .
ئه‌م ديارده‌يه كاريگه‌ری نيگهتيڤانه ئهكاتهسهر باری ده‌رونی و تێكچونی شيرازهی ژيانمان ، وا ئه‌كات زياتر بيركردنه‌وه‌مان بۆ ژيانی كهسانيتر بێت و ئاگاداری خۆمان نه‌بين .
هه‌ندێ كه‌س به‌رده‌وام ئاگاداری دواين گۆڕانكارييه‌كانی ژيانی كهسانتره به شێوه‌يه‌ك ڕه‌نگه كه‌سی توشبو ئه‌وه‌نده ئاگاداری ئه‌و گرفته نه‌بێت .
لێره پرسيارێك ڕومان تێئهكا ئايا بۆخۆمان بژين باشتره يان بۆ ئه‌م جۆره بيركردنهوانه بۆ ژيانی كهسانيتر ؟
هه‌ربۆيه‌شه كاتێك سه‌يری فه‌رموده‌و وته پيرۆزهكانی زانايان ئه‌كه‌ين زۆر گرينگيان به‌م بابه‌ته داوه :
پێغه‌مبه‌رمان ( د. خ ) له فه‌رموده‌يه‌ك ئه‌فه‌رموێت :_ هيچ كه‌سێك بڕوای ته‌واو نابێ تا چی بۆخۆی پێخۆشه ئهواشی پێخۆش نه‌بێ بۆ براكه‌ی .
كه‌واته ئايا كه‌سێكمان هه‌يه چێژ له ئازاری خۆی وه‌ربگرێ ؟ بێگومان نه‌خێر ، كه‌واته بۆچی چێژ له ئازاری كه‌سانی تر وهرئهگرين ؟
فرنكلينی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ڵێ : دوای سه‌رنه‌كه‌وتنت نيگه‌ران مه‌به تا ناحه‌زان و ئه‌وانه‌ی حه‌ز به ئازاری كه‌سانی تر ئه‌كه‌ن ئاسوده نه‌بن .
ئه‌م ڕه‌وشته نه‌خۆشیتری به‌دواوه ئه‌بێت به جۆرێ ته‌نانه‌ت ژيانی كه‌سه‌كه پڕئه‌بێت له گومان گومان چی ؟ گۆمان بۆچی ؟ گومان له بۆ ژيانی كه‌سێك كه هيچ په‌يوه‌ندی به ژيانی تۆوه نيه ، بۆچی ئه‌م گومانه له كاتێك هيچ پێويستی به فيڕۆدانی ئه‌و كاتهنيه بۆ تۆ .
سه‌ره‌تای گه‌شه‌ی ئه‌م ديارده‌يه له قۆناغه‌كانی په‌روه‌رده كردنی منداڵ ده‌ست پێده‌كات هه‌ر له تێكدانی كه‌ل و په‌لی ياری منداڵێك له لايه‌ن منداڵێكی تر ، ياخود حه‌زكردن به كه‌وتنی هاوڕێكه‌ی له قوتابخانه تا گه‌وره‌ی خۆی پيشانبدات له ئه‌نجامی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت و بێ چاودێری مامۆستا‌و دايك و باوك .
دواتر ئه‌م گرفته له گه‌شه‌ی له‌ش و قۆناغه‌كانی ژيان دێته پێشه‌وه ته‌نانه‌ت وای لێدێ به مردنی كهسانيتر دڵ خۆش ئه‌بێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رونی خۆی تێربكات ، له كاتێكدا بيركردنه‌وه‌ی بيرسايانهو منتيقيانه ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی تێكچونی باری دهرونيه له ئاڵۆزێكی ناخۆش ژيان گوزه‌ر ئه‌كات .
پێويسته به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕاهێنانی ده‌رونی و تێكه‌ڵاو بون و دوور بون له گۆشه‌گيری و ده‌ركردنی بيركردنهوهخراپهكان و دروست كردنی هه‌ستی خۆشه‌ويستی ڕاسته قينه خۆی ڕابهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له باری ئاسايی ده‌رونی بژێت .
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه بكه
darunzane@yahoo.com
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن حسين جليل (2009-09-12 01:35:44)
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆش کاکه حسین بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه‌ت هیوادارم که به‌رده‌وام بیت له نوسینی بابه‌تی به سود ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێت کاک حسێن بابه‌ته‌کانت هه‌مووی جێی ده‌ست خۆشین هیوای سه‌رکه‌وتن و بابه‌تی بهسوودترت بۆ ده‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس مامۆستا سيروان ، وه سوپاس بۆ كاك هێمن هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سودو ڕه‌زامه‌ندی خوێنه‌ران بن .
مامۆستای ده‌رونناسی له :
په‌يمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی شه‌قڵاوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه