❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاودا له‌ فیستیڤاڵێكی سینه‌مایی له‌ رووسیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-14 11:42:01

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاودا له‌ فیستیڤاڵێكی سینه‌مایی له‌ رووسیا

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ كورته‌ فیلمی "فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاو"دا له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هووشمه‌ند وه‌رعی، له‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی "سانپتێرسبۆرگ" له‌ وڵاتی رووسیا نمایش ده‌كرێت.
به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ شاری تاران، كورته‌ فیلمی "سوت زدن زیر اب" واته‌ "فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاو"دا له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی هووشمه‌ند وه‌رعی، له‌ یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا، له‌ به‌شی كێبڕكێی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی قوتابیانی به‌ ناونیشانی "سانپتێرسبۆرگ" له‌ وڵاتی رووسیا نمایش ده‌كرێت.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه‌ قوتابیان، له‌ چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له‌ رۆژانی 18 تا 23ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له‌ شاری سانپتێرسبۆرگ له‌ وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌ویه‌ هووشمه‌ند وه‌رعی ساڵی پار به‌ كورته‌ فیلمی "بادباده‌كه‌كان داوێن پاكی نازانن"، له‌ به‌شی كێبڕكێی كورته‌ فیلمی چیرۆكی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته‌ فیلمی خوێندكارانی رووسیا "سانپتێرسبۆرگ" به‌شداری كرد و توانی تابڵۆی فه‌خری فیستیڤاڵ به‌ده‌ستبێنێت.

هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌ كورته‌ فیلمی "فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاو"دا بریتین له‌:
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: هووشمه‌ند وه‌رعی.
وێنه‌گر: محه‌مه‌د موجه‌له‌ل.
ده‌نگهه‌ڵگر: جاوید خوشدڵ.
به‌ڕپرسی به‌رهه‌م: په‌رویز حه‌سه‌نلوو.
ده‌نگدانه‌ر: مێهرشاد مه‌له‌كووتی.
ئه‌كته‌ره‌كان: هودا وه‌رعی، كاوه‌ دودی، پێژمان مه‌سعوودی و نێسا ره‌زائیان.
به‌رهه‌می: حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای كرماشان و فێرگه‌ی ئازادی سینه‌مایی ئێران.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: دكتۆر هووشه‌نگ وه‌رعی و له‌تیفه‌ عه‌ین جێفری.
ماوه‌: 15 خوله‌ك.

پوخته‌ی سیناریۆی كورته‌ فیلمی "فیتوو لێدان له‌ ژێر ئاو"دا: باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو كاتێك كه‌سانێك چانسیان هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت به‌دبه‌خت بن و هه‌ندێكیش خۆشبه‌خت، چونكه‌ ده‌بێت خۆشبه‌خت بن.



http://kurdzhin.org/uploads/bc30423650.jpg


sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net