.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ كورته فیلمی "فیتوو لێدان له ژێر ئاو"دا له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد هووشمه‌ند وه‌رعی، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی "سانپتێرسبۆرگ" له وڵاتی رووسیا نمایش ده‌كرێت.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری تاران، كورته فیلمی "سوت زدن زیر اب" واته "فیتوو لێدان له ژێر ئاو"دا له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كرماشانی هووشمه‌ند وه‌رعی، له یه‌كه‌مین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا، له به‌شی كێبڕكێی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی قوتابیانی به ناونیشانی "سانپتێرسبۆرگ" له وڵاتی رووسیا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه كه تایبه‌ته به‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه قوتابیان، له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له رۆژانی 18 تا 23ی سێپته‌مبه‌ری 2009 له شاری سانپتێرسبۆرگ له وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جێی وهبیرهێنانهویه هووشمه‌ند وه‌رعی ساڵی پار به كورته فیلمی "بادبادهكهكان داوێن پاكی نازانن"، له به‌شی كێبڕكێی كورته فیلمی چیرۆكی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی خوێندكارانی رووسیا "سانپتێرسبۆرگ" به‌شداری كرد و توانی تابڵۆی فه‌خری فیستیڤاڵ به‌ده‌ستبێنێت.
هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له كورته فیلمی "فیتوو لێدان له ژێر ئاو"دا بریتین له:
نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: هووشمه‌ند وه‌رعی.
وێنه‌گر: محه‌مه‌د موجه‌له‌ل.
ده‌نگهه‌ڵگر: جاوید خوشدڵ.
به‌ڕپرسی به‌رهه‌م: په‌رویز حه‌سه‌نلوو.
ده‌نگدانه‌ر: مێهرشاد مه‌له‌كووتی.
ئه‌كته‌ره‌كان: هودا وه‌رعی، كاوه دودی، پێژمان مه‌سعوودی و نێسا ره‌زائیان.
به‌رهه‌می: حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای كرماشان و فێرگه‌ی ئازادی سینه‌مایی ئێران.
به‌رهه‌مهێنه‌ر: دكتۆر هووشه‌نگ وه‌رعی و له‌تیفه عه‌ین جێفری.
ماوه: 15 خولهك.
پوخته‌ی سیناریۆی كورته فیلمی "فیتوو لێدان له ژێر ئاو"دا: باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو كاتێك كه‌سانێك چانسیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌دبه‌خت بن و هه‌ندێكیش خۆشبه‌خت، چونكه ده‌بێت خۆشبه‌خت بن. 
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
