❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆ ئه‌مانه‌ ئه‌ناسی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-15 20:09:21

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

تۆ ئه‌مانه‌ ئه‌ناسی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

پێنج ئافره‌تی سیخور له‌ جیهاندا بناسه‌
PNA - ئه‌گه‌ر به‌ مێژوودا بچینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ جیهاندا سیخوڕی ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ پیاوان، به‌ڵكو ئافره‌تانیش له‌و بواره‌دا رِۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ پێنج ئافره‌تی سیخور له‌ جیهاندا بناسه‌.


1- " ماتا هاری " شوێنی له‌ دایكبوون هۆله‌ندا ، سیخوری ئاڵمانیه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا "مارگارت گرترود رز" ناسراو به‌ "ماتا هاری" وه‌ك ئافره‌تێكی بێوه‌ژن  رووی كرده‌ فه‌ره‌نسا و له‌ كاتی شه‌رِی یه‌كه‌می جیهانی به‌ ناوی سه‌ماكه‌ره‌ توانی زانیاری زۆر گرنگی سه‌ربازی له‌ ئه‌فسه‌رانی پله‌به‌رزی فه‌ره‌نسای وه‌ربگرێت و بۆ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی بگوازێته‌وه‌ .له‌ ساڵی 1917 ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ كاره‌كانی "ماتا هاری" زانی و به‌ تاوانی سیخوری له‌ سێداره‌درا.

2- " نانسی ویك " شوێنی له‌ دایكبوون نیوزله‌ندا هاوكاری ولاَتی فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكای ده‌كرت. له‌كاتی شه‌ڕی  دووه‌می جیهانی " نانسی ویك " له‌ فه‌ره‌نسا په‌یامنێر بوو. خۆبه‌خشانه‌ چووه‌ ریزی هێزی به‌رگری فه‌ره‌نساوه‌ و تۆرێكی به‌هێزی سیخوری پێكهێنا.  له‌ كاری خۆیدا به‌ رِاده‌یه‌ك به‌ توانا بوو كه‌ سوپای پۆلیسی نازی ( گشتاپۆ ) برِی دوو ملیون دۆلاری پاداشت بۆ سه‌ری نانسی دانابوو. دوای كۆتایی هاتنی شه‌ر پێنج ولاَتی فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانا ، ئه‌مه‌ریكا ، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا له‌ پێناو خزمه‌ته‌كانی " ویك " خه‌لاَتی رِێزلینانیان پێبه‌خشی .

3- " ویرجینیا هال " شوێنی له‌ دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری ولاَتانی ئه‌مه‌ریكا ، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسای ده‌كرد.
"ویرجینا هال" وه‌ك ئه‌ندامی رِێكخراوی سیخوری به‌ریتانیا خزمه‌تی گه‌وره‌ی به‌ هێزه‌كانی به‌رگری فه‌ره‌نسا كردو توانی زانیاری گرنگی سه‌ربازی له‌ ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ هێزه‌كانی به‌رگری فه‌ره‌نسا بگوازێته‌وه‌.

4-" لونا كۆهن " شوێنی له‌ دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ده‌كرد، "لونا كوهن " به‌ هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆڕێكی گه‌وره‌ی سیخوری له‌ به‌ریتانیا پێكهێنا و زانیاری گرنگی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گواسته‌وه‌.

5- " ئه‌لیزابێت بێنتلی" شوێنی له‌ دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ده‌كرد له‌ ماوه‌ی شه‌رِی دووه‌می جیهانی،" ئه‌لیزابێت بێنتلی " یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین سیخوره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریكا بوو خزمه‌تێكی زۆری به‌و ولاَته‌ كرد.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-16 22:30:24

شوشة
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-15
دواترین سه‌ردان: 2010-02-05
په‌یامه‌كان: 33
WindowsXPMSIE7

Re: تۆ ئه‌مانه‌ ئه‌ناسی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

ده‌ستت خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net