.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێنج ئافره‌تی سیخور له جیهاندا بناسه
PNA - ئه‌گه‌ر به مێژوودا بچینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، له جیهاندا سیخوڕی ته‌نها تایبه‌ت نییه به پیاوان، به‌ڵكو ئافره‌تانیش له‌و بواره‌دا رِۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه، له‌م باره‌یه‌وه پێنج ئافره‌تی سیخور له جیهاندا بناسه.
1- " ماتا هاری " شوێنی له دایكبوون هۆله‌ندا ، سیخوری ئاڵمانیه‌كان له فه‌ره‌نسا "مارگارت گرترود رز" ناسراو به "ماتا هاری" وه‌ك ئافره‌تێكی بێوه‌ژن رووی كرده فه‌ره‌نسا و له كاتی شهرِی یه‌كه‌می جیهانی به ناوی سه‌ماكه‌ره توانی زانیاری زۆر گرنگی سه‌ربازی له ئه‌فسه‌رانی پله‌به‌رزی فه‌ره‌نسای وه‌ربگرێت و بۆ به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی بگوازێته‌وه .له ساڵی 1917 ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا به كاره‌كانی "ماتا هاری" زانی و به تاوانی سیخوری له سێداره‌درا.
2- " نانسی ویك " شوێنی له دایكبوون نیوزله‌ندا هاوكاری ولاَتی فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكای ده‌كرت. له‌كاتی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی " نانسی ویك " له فه‌ره‌نسا په‌یامنێر بوو. خۆبه‌خشانه چووه ریزی هێزی به‌رگری فه‌ره‌نساوه و تۆرێكی به‌هێزی سیخوری پێكهێنا. له كاری خۆیدا به رِادهیهك به توانا بوو كه سوپای پۆلیسی نازی ( گشتاپۆ ) برِی دوو ملیون دۆلاری پاداشت بۆ سه‌ری نانسی دانابوو. دوای كۆتایی هاتنی شهر پێنج ولاَتی فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانا ، ئه‌مه‌ریكا ، ئوسترالیا و نیوزله‌ندا له پێناو خزمه‌ته‌كانی " ویك " خهلاَتی رِێزلینانیان پێبه‌خشی .
3- " ویرجینیا هال " شوێنی له دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری ولاَتانی ئه‌مه‌ریكا ، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسای ده‌كرد.
"ویرجینا هال" وه‌ك ئه‌ندامی رِێكخراوی سیخوری به‌ریتانیا خزمه‌تی گه‌وره‌ی به هێزه‌كانی به‌رگری فه‌ره‌نسا كرد‌و توانی زانیاری گرنگی سه‌ربازی له ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ هێزه‌كانی به‌رگری فه‌ره‌نسا بگوازێته‌وه.
4-" لونا كۆهن " شوێنی له دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ده‌كرد، "لونا كوهن " به هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆڕێكی گه‌وره‌ی سیخوری له به‌ریتانیا پێكهێنا و زانیاری گرنگی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ده‌گواسته‌وه.
5- " ئه‌لیزابێت بێنتلی" شوێنی له دایكبوون ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ده‌كرد له ماوه‌ی شهرِی دووه‌می جیهانی،" ئه‌لیزابێت بێنتلی " یه‌كێك له به‌ناوبانگترین سیخوره‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ئه‌مه‌ریكا بوو خزمه‌تێكی زۆری به‌و ولاَته كرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه