.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















لەماوەیەکی نزیکدا بە چەند کارێکی تازە دەردەکەوێت هونەرمەندی گۆرانیبێژی دەنگ خۆش (ئەژدەر وەهبی) لەماوەی رابردوودا، گەڕایەوە بۆ کوردستان، بەمەبەستی جێ بەجێکردنی چەند کار و پرۆژەیەکی هونەری تازە، بەڵام ئەو گەڕانەوەی (ئەژدەر) بۆ ماوەیەکی کاتی نەبوو...
لە مبارەیەوە هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) لە لێدوانێکی دا بۆ دەزگاکانی راگەیاند رایگەیاند : "دوای ئەوەی ماوەی (15) ساڵ لە هەندەران و دوورە وڵاتی ژیانم بەسەر برد، ئێستاکەش کە هاتوومەتەوە بۆ کوردستان، کاتێک دەبینم وڵات بەو شێوەیە پێشکەوتنی بە خۆیەوە دیووە، دەرفەتی کاری زۆر باش هەیە لە کوردستان، بۆیە من بڕیاڕی یەکجارەکی مانەوەمدا، نامەوێ جارێکی دیکە بگەڕێمەوە دەرەوەی وڵات، بەڵکو دەمەوێ لە ئامێزی وڵاتی دایکدا ژیانی خۆم و کاروانی هونەرییم درێژە پێ بدەم".
(ئەژدەر) لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەی دا هەروەها دەڵێت : "مانەوەم لە کوردستان، لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئێستاکەش هاورێ لەگەڵ ماڵ و مناڵەکانم دەژیم لەو شارە، هەروەها ئێستاکە خەرێکی دانان ئامادەکردنی کارێکی هونەریی تازەم، کە پێم وایە کارێکی تازە و تایبەتە لە مێژووی کاری مندا، لەداهاتوودا بەشێوەیەکی زۆر باش دێتە بوون و هەموو کەسیش دەیبینێت، وە لە داهاتووییەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو کارە رادەگەینم، چونکە دەمەوێ کارەکە بەشێوەیەکی چاک بهێنمە بوون ئینجا قسە لەسەر ناوەرۆکی ئەو کارە بکەم".
هونەرمەندی هەروەها دەڵێت : "من دەمەوێ لەو گەڕانەوەیەمدا بەیەکجاری بۆ کوردستان، زیاتر توانا و بیرۆکە هونەرییەکانی خۆم، کە ساڵانێکە بەرنامە رێژێم بۆ کردووە نیشانی جەماوەر و هونەر دۆستانی وڵاتەکەم بدەم، چونکە پێم وایە لەو قۆناغە پڕ ئاوەدانیەی ئێستاکە رووی لە کوردستان کردووە، پێویستی بە ئەوە هەیە هونەرمەندانیش کاری بۆ ئەو قۆناغی بەرەو پێشچوون و ئاوەدانییە بکەن، کە منیش بە شانازییەوە دەمەوێ ئەو خزمەتە بگەینمە وڵاتەکەم".
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەم ساڵ هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) دوایین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی (لێم ببورە) بڵاو کردەوە، کە بەگوێرەی ئاماری تۆمارگەکان و کۆمپانیای (کۆرەک میوزیک)، کە ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەلبومەکەى گرتبووە ئەستۆی خۆی، ئەو ئەلبومە پڕفرۆشترین ئەلبومی گۆرانی ئەم ساڵ بووە، هەروەها ئەو ئەلبەمەی بووە قۆناغێکی باش بۆ بەرەو پێشچوون و زیاتر نزیک بوونەوەی لە جەماوەرەکەی.
sarchawa jabar shexani

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dastalant xoshbet gya bo am zanyaryat bahewae baraw pesh chwn bo janabt[imgl][/imgl]

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه









zor supas namo giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat
لهسهر هێڵ نییه