❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەژدەر وەهبی بەیەکجاری بڕیاڕی گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-24 15:33:24

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئەژدەر وەهبی بەیەکجاری بڕیاڕی گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0c182a5d7f.bmp
لەماوەیەکی نزیکدا بە چەند کارێکی تازە دەردەکەوێت هونەرمەندی گۆرانیبێژی دەنگ خۆش (ئەژدەر وەهبی) لەماوەی رابردوودا، گەڕایەوە بۆ کوردستان، بەمەبەستی جێ بەجێکردنی چەند کار و پرۆژەیەکی هونەری تازە، بەڵام ئەو گەڕانەوەی (ئەژدەر) بۆ ماوەیەکی کاتی نەبوو...

لە مبارەیەوە هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) لە لێدوانێکی دا بۆ دەزگاکانی راگەیاند رایگەیاند : "دوای ئەوەی ماوەی (15) ساڵ لە هەندەران و دوورە وڵاتی ژیانم بەسەر برد، ئێستاکەش کە هاتوومەتەوە بۆ کوردستان، کاتێک دەبینم وڵات بەو شێوەیە پێشکەوتنی بە خۆیەوە دیووە، دەرفەتی کاری زۆر باش هەیە لە کوردستان، بۆیە من بڕیاڕی یەکجارەکی مانەوەمدا، نامەوێ جارێکی دیکە بگەڕێمەوە دەرەوەی وڵات، بەڵکو دەمەوێ لە ئامێزی وڵاتی دایکدا ژیانی خۆم و کاروانی هونەرییم درێژە پێ بدەم".

(ئەژدەر) لە بەشێکی دیکەی ئەو لێدوانەی دا هەروەها دەڵێت : "مانەوەم لە کوردستان، لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئێستاکەش هاورێ لەگەڵ ماڵ و مناڵەکانم دەژیم لەو شارە، هەروەها ئێستاکە خەرێکی دانان ئامادەکردنی کارێکی هونەریی تازەم، کە پێم وایە کارێکی تازە و تایبەتە لە مێژووی کاری مندا، لەداهاتوودا بەشێوەیەکی زۆر باش دێتە بوون و هەموو کەسیش دەیبینێت، وە لە داهاتووییەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو کارە رادەگەینم، چونکە دەمەوێ کارەکە بەشێوەیەکی چاک بهێنمە بوون ئینجا قسە لەسەر ناوەرۆکی ئەو کارە بکەم".

هونەرمەندی هەروەها دەڵێت : "من دەمەوێ لەو گەڕانەوەیەمدا بەیەکجاری بۆ کوردستان، زیاتر توانا و بیرۆکە هونەرییەکانی خۆم، کە ساڵانێکە بەرنامە رێژێم  بۆ کردووە نیشانی جەماوەر و هونەر دۆستانی وڵاتەکەم بدەم، چونکە پێم وایە لەو قۆناغە پڕ ئاوەدانیەی ئێستاکە رووی لە کوردستان کردووە، پێویستی بە ئەوە هەیە هونەرمەندانیش کاری بۆ ئەو قۆناغی بەرەو پێشچوون و ئاوەدانییە بکەن، کە منیش بە شانازییەوە دەمەوێ ئەو خزمەتە بگەینمە وڵاتەکەم".

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە ئەم ساڵ هونەرمەند (ئەژدەر وەهبی) دوایین ئەلبومی گۆرانی خۆی بە ناوی (لێم ببورە) بڵاو کردەوە، کە بەگوێرەی ئاماری تۆمارگەکان و کۆمپانیای (کۆرەک میوزیک)، کە ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەی ئەلبومەکەى گرتبووە ئەستۆی خۆی، ئەو ئەلبومە پڕفرۆشترین ئەلبومی گۆرانی ئەم ساڵ بووە، هەروەها ئەو ئەلبەمەی بووە قۆناغێکی باش بۆ بەرەو پێشچوون و زیاتر نزیک بوونەوەی لە جەماوەرەکەی.



                                             sarchawa jabar shexani

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-24 16:41:03

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: ئەژدەر وەهبی بەیەکجاری بڕیاڕی گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان

dastalant xoshbet gya bo am zanyaryat bahewae baraw pesh chwn bo janabt[imgl][/imgl]

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-24 16:44:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئەژدەر وەهبی بەیەکجاری بڕیاڕی گەڕانەوەی دا بۆ کوردستان

zor supas namo giyan dasti tosh xosh bet bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net