❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گوتی له‌ پێکهاته‌ی ریال مه‌درید دورخرایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-31 19:43:39

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

گوتی له‌ پێکهاته‌ی ریال مه‌درید دورخرایه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-42bc43e360.jpg



ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا بلاَویانكرده‌وه‌ كه‌ یاریزانی‌ هێڵی‌ ناوه‌ڕاستی‌ یانه‌ی‌ ڕِیاڵ مه‌درید (گوتی‌) بۆ یاری‌ ئه‌مشه‌وی‌ یانه‌كه‌یان  به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ خیتافی‌ له‌ میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ ئیسپانی‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌ و له‌و یاریه‌دا به‌شداری‌ پێ ناكرێت ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یاری‌ ڕابرردووی‌ یانه‌كه‌ی‌ له‌ میانه‌ی‌ یاریه‌كانی‌ جامی‌ شای‌ ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ كۆركۆن نه‌یتوانی‌ ئاستێكی‌ باش پێشكه‌ش بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ (مانوێڵ پیلیگرینی‌) له‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ دووری‌ خستۆته‌وه‌ .
هه‌روه‌ها گوتی‌  ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ زۆر سه‌رسام بووه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌له‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌ و ڕاشی‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌و په‌ڕی‌ ئاستبه‌رزی‌ و توانایدایه‌ .
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پیلیگرینی‌ گوتی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ دوور خستۆته‌وه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ دوور خستنه‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان (كریستۆڤ میتزیڵده‌ر و ڕویستۆن درینتی) به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوویاریزانه‌ش له‌ یاری‌ یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ كۆركۆنی‌ پله‌ سێ ئاستێكی‌ زۆر خراپیان پێشكه‌ش كردووه‌ .
ڕۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان گوتی‌ و پیلیگرینی‌ گرژیه‌كی‌ زۆری‌ تێكه‌وتووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نێوان گێمی‌ یه‌كه‌می‌ یاری‌ یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی‌ كۆركۆن گوتی‌ ووته‌ی‌ ناشرینی‌ ئاڕاسته‌ی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌ كردووه‌ و پیلیگرینیش لای‌ خۆیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ جێگه‌ی‌ ئه‌و یاریزانێكی‌ تر یاری‌ پێده‌كات .
جێ ی‌ باسه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و ڕافتاره‌ ناشرینه‌ی‌ گوتی‌ به‌رامبه‌ر به‌ پیلیگرنی‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ سزای‌ ئه‌و یاریزانه‌یان نه‌داوه‌ ، به‌لاَم دوور خستنه‌وه‌ی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ یانه‌كه‌ وه‌كو سزایه‌ك وایه‌ بۆ گوتی‌ .



                      سه‌رچاوه‌  milansport

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net