.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بلاَویانكردهوه كه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ڕِیاڵ مه‌درید (گوتی) بۆ یاری ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی خیتافی له میانه‌ی یاریه‌كانی خولی ئیسپانی دوور خراوه‌ته‌وه و له‌و یاریه‌دا به‌شداری پێ ناكرێت ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له یاری ڕابرردووی یانه‌كه‌ی له میانه‌ی یاریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كۆركۆن نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی (مانوێڵ پیلیگرینی) له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دووری خستۆته‌وه .
هه‌روه‌ها گوتی ڕۆژی هه‌ینی زۆر سه‌رسام بووه به‌وه‌ی كه‌له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه و ڕاشی گه‌یاندووه كه له ئه‌و په‌ڕی ئاستبه‌رزی و توانایدایه .
دوای ئه‌وه‌ی پیلیگرینی گوتی له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دوور خستۆته‌وه هه‌ستاوه به دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له یاریزانان (كریستۆڤ میتزیڵده‌ر و ڕویستۆن درینتی) به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوویاریزانهش له یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كۆركۆنی پله سێ ئاستێكی زۆر خراپیان پێشكه‌ش كردووه .
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه په‌یوه‌ندی نێوان گوتی و پیلیگرینی گرژیه‌كی زۆری تێكه‌وتووه دوای ئه‌وه‌ی له نێوان گێمی یه‌كه‌می یاری یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی كۆركۆن گوتی ووته‌ی ناشرینی ئاڕاسته‌ی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه كردووه و پیلیگرینیش لای خۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه له جێگه‌ی ئه‌و یاریزانێكی تر یاری پێده‌كات .
جێ ی باسه به‌هۆی ئه‌و ڕافتاره ناشرینه‌ی گوتی به‌رامبه‌ر به پیلیگرنی ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه سزای ئه‌و یاریزانه‌یان نه‌داوه ، بهلاَم دوور خستنه‌وه‌ی له پێكهاته‌ی یانه‌كه وه‌كو سزایه‌ك وایه بۆ گوتی .
سه‌رچاوه milansport

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه