❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چی ڕوی دەدا ئەگەر ژیانمان وەك بەكارهێنانی ‏كۆمپیوتەربوایە!!؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-06 15:00:28

DaYa GYaN
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2012-11-25
په‌یامه‌كان: 227
WindowsVistaMSIE7

چی ڕوی دەدا ئەگەر ژیانمان وەك بەكارهێنانی ‏كۆمپیوتەربوایە!!؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان ‏
زۆرجار بەكارهێنەری كۆمپیوتەر بەتایبەتی ئەوانەی فێربونی زانستی ئای ‏تی بووەتە خولیاو ئامانجیان، بەجۆرێك ئاوێتە دەبن لەگەڵ كاركردن ‏لەسەر كۆمپیوتەر تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی ئاواتە خوازن كە ژیانیان وەك و ‏فرمانەكانی كۆمپیوتەرجێبەجێ‌ بكەن بۆیە بەبڕوای من ئەگەر ڕۆژێك ‏لەڕۆژان تەنها ‏‎<copy>‎و‎<Paste>‎و‎<Undo>‎مان هەبوایە زۆر كارمان ‏بۆ ئاسان دەبوو، بێگومان هەندێك هەڵوێست هەیە‏
كە ڕوودەدات لە ژیانمادا هەموو هەوڵ و تەقەلا و كارێك ئەنجام دەدەین ‏تاكولەبیر بكرێت جا ئەگەر‎<Ctrl> ‎و‎<Z>‎ێكمان هەبوایە ئەوا زۆركارمان ‏بۆ ئاسان دەبو. من زۆرجاركارێكم كردووە و ویستومە وەكو‎ ‎خۆی لێ ‏بكەمەوە زۆر بە لائیرادەی پەنجەكانم جوڵاندووە بۆ ئەوەی‎<Ctrl>‎‏ ‏و‎<Z> ‎ێك لێ بدەم و وەكو خۆی لێ بێتەوە بەڵام بەداخەوە!؟ بڵێین چی ‏تا ئێستا نەمان‎ ‎توانیوە كارێك بكەین ژیانی واقیعمان بەو جۆرە بێت !؟ ‏هەر بۆیە بەبڕوای من ئێمەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر زۆرجار وابیر ‏دەكەینەوە وحەزمان دەكرد كەژیان بەم جۆرە بوایە:‏
 هەركاتێك ژیانت لێوان لێوبوو لە كێشەی ئاڵۆز بەجۆرێك ‏چارەسەركردنیان مەحاڵ بێت، ئەوائەتوانی‎<Ctrl>‎و‎<Alt>‎و ‏‎<Delete>‎‏ دابگری و سەر لەنوێ‌ دەست پێ‌ بكەیتەوە.‏
 بۆ جێبەجێ‌ كردنی كاروبارەكانی ڕۆژانە بڕۆ سەر فرمانی ‏‎<Run>‎‏ ‏ئەوەی دەتەوێ‌ ئەنجامی بدەی بینوسەو ‏‎<Ok>‎‏ بكە.‏

 بۆ لابردن یا هێنانەوەی كەسێك لە ژیانتدا بڕۆ بۆ‎ <Setting> ‎پاشان ‏‎ <Control Panel>‎پاشان ‏‎<Add Remove>‎‏ بكە.‏
 ئەگەر ویستت لە چەند بەڵگەنامە و یادگارییەكی كۆن ڕزگارت بێت ‏بەڵگەنامەكان دیاری بكەو پەنجە لەسەر ‏‎<Delete>‎‏ دابگرە.‏
 ئەگەر جەنجاڵییەك لە مێشكت دروست بوو نەتدەتوانی كارەكانت ڕێك ‏بخەیتەوە ‏‎<Restart>‎‏ بكە.‏
 ‏ ئــــەگەر تەواو لە ژیــانی خۆت بێزاربــــووی خۆت ‏‎<Shutdown>‎‏ ‏بكە

Kurdzhin


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net