.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
زۆرجار بەكارهێنەری كۆمپیوتەر بەتایبەتی ئەوانەی فێربونی زانستی ئای تی بووەتە خولیاو ئامانجیان، بەجۆرێك ئاوێتە دەبن لەگەڵ كاركردن لەسەر كۆمپیوتەر تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی ئاواتە خوازن كە ژیانیان وەك و فرمانەكانی كۆمپیوتەرجێبەجێ بكەن بۆیە بەبڕوای من ئەگەر ڕۆژێك لەڕۆژان تەنها <copy>و<Paste>و<Undo>مان هەبوایە زۆر كارمان بۆ ئاسان دەبوو، بێگومان هەندێك هەڵوێست هەیە
كە ڕوودەدات لە ژیانمادا هەموو هەوڵ و تەقەلا و كارێك ئەنجام دەدەین تاكولەبیر بكرێت جا ئەگەر<Ctrl> و<Z>ێكمان هەبوایە ئەوا زۆركارمان بۆ ئاسان دەبو. من زۆرجاركارێكم كردووە و ویستومە وەكو خۆی لێ بكەمەوە زۆر بە لائیرادەی پەنجەكانم جوڵاندووە بۆ ئەوەی<Ctrl> و<Z> ێك لێ بدەم و وەكو خۆی لێ بێتەوە بەڵام بەداخەوە!؟ بڵێین چی تا ئێستا نەمان توانیوە كارێك بكەین ژیانی واقیعمان بەو جۆرە بێت !؟ هەر بۆیە بەبڕوای من ئێمەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر زۆرجار وابیر دەكەینەوە وحەزمان دەكرد كەژیان بەم جۆرە بوایە:
هەركاتێك ژیانت لێوان لێوبوو لە كێشەی ئاڵۆز بەجۆرێك چارەسەركردنیان مەحاڵ بێت، ئەوائەتوانی<Ctrl>و<Alt>و <Delete> دابگری و سەر لەنوێ دەست پێ بكەیتەوە.
بۆ جێبەجێ كردنی كاروبارەكانی ڕۆژانە بڕۆ سەر فرمانی <Run> ئەوەی دەتەوێ ئەنجامی بدەی بینوسەو <Ok> بكە.
بۆ لابردن یا هێنانەوەی كەسێك لە ژیانتدا بڕۆ بۆ <Setting> پاشان <Control Panel>پاشان <Add Remove> بكە.
ئەگەر ویستت لە چەند بەڵگەنامە و یادگارییەكی كۆن ڕزگارت بێت بەڵگەنامەكان دیاری بكەو پەنجە لەسەر <Delete> دابگرە.
ئەگەر جەنجاڵییەك لە مێشكت دروست بوو نەتدەتوانی كارەكانت ڕێك بخەیتەوە <Restart> بكە.
ئــــەگەر تەواو لە ژیــانی خۆت بێزاربــــووی خۆت <Shutdown> بكە
لهسهر هێڵ نییه