❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌ی پیاوێکی خیانه‌تکار بۆ ژنه‌که‌ی....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-11 21:09:52

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نامه‌ی پیاوێکی خیانه‌تکار بۆ ژنه‌که‌ی....

بمبوره‌ هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م،خیانه‌تم لێکردنیت هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌که‌م،له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ناونیشانی نامه‌که‌م ده‌زانم توشی شۆک ده‌بیت،، به‌ ئاواتی ده‌خوازیت که‌ ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم خه‌و بێت و راستی نه‌بێت،، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ راستی یه‌ و من خیانه‌تم لێ کردیت، ئه‌وه‌تا ئێستا دانی پێدا ده‌نێم که‌ من راست نیم له‌گه‌ڵت ناتوانم بێده‌نگ بم له‌وه‌زیاتر.......... راسته‌ دان پێدانان گرانه‌ به‌ڵام چیتر زوڵمه‌ لام که‌تۆ ئه‌بینم له‌ته‌نیشتم خه‌وتوویت به‌ ئارامی و دڵنیایت لێم به‌ڵام من که‌سێکی زاڵم و خیانه‌تکار....
زۆر بۆت پێکه‌نیم چۆن پێکه‌نینێک!!! هه‌مووی درۆ بوو،له‌باوه‌شی گه‌رمی تۆدا بیرم له‌ که‌سێکی تر ده‌کرده‌وه‌...
خۆشه‌و‌یستیت گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی که‌ من خیانه‌تی لێبکه‌م....
له‌گه‌ڵ کچێکی تر بووم، به‌ڵام باوه‌رم پێ بکه‌ نه‌مویست خیانه‌تت لێبکه‌م
به‌ڵام خۆشم نازانم بۆ وام کرد.......
گرنگ نیه‌ ئه‌و کێیه!!‌ چۆنه‌!!هه‌رگیز وا بیر مه‌که‌ره‌وه‌ خۆشم ویستبێت و بیری لێبکه‌مه‌وه‌
چونکه‌ تۆ ئافره‌تێکی که‌ دڵمت داگیر کرد له‌ ژیانم
خۆشه‌ویسته‌که‌م نامه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ بڵێم لێم ببوره‌ چونکه‌ خۆم ده‌زانم شایانی لێبوردن نیم، نامه‌که‌م ته‌نها بۆ دان پێدانانه‌ به‌ هه‌ڵه‌کانم...
به‌هه‌ر حاڵ ئیستا نه‌.....ده‌زانم لێخۆش بوون گرانه‌ ،، به‌ڵام تکات لێده‌که‌م باش بیری لێبکه‌یته‌وه‌ و به‌سه‌ر بیر و بۆچونی خۆتدا زاڵ ببه‌، باوه‌رم پێ بکه‌ من زۆر زۆر په‌شیمانم و هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی وا دووباره‌ نابێته‌وه‌،، ته‌نانه‌ت خۆشم بروا ناکه‌م که‌ من شتی وام کردبێت....
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئیستا ترسی خوا له‌دڵمه‌ و گه‌راومه‌ته‌وه‌ و تۆبه‌م کردووه‌.. ته‌نها ئافره‌تێک بوو که‌ چه‌ند جارێک دیم، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌نه‌ بوو که‌ ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌کردیت ئه‌توتت ئیشم هه‌یه‌ ناتوانم منیشم په‌نام ئه‌برده‌ به‌ر ئه‌وو.... به‌ته‌نها من تاوانبار مه‌که‌ چونکه‌ تۆ هۆکاری سه‌ره‌کیم بویت په‌نام به‌م هه‌ڵه‌ برد....من وه‌ک هه‌موو پیاوێک پێویستم به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ هه‌میشه‌ ژنێک گرنگیم پێ بدات...
له‌وانه‌یه‌ ئه‌م بیانوانه‌ هۆکارێکی ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام من وه‌ک هاورییه‌ک حسابم بۆ ئه‌و ئه‌کرد و کێشه‌کانم له‌گه‌ڵ باس ده‌کرد تا وه‌ی لێهات ئه‌وه‌ی روویدا روویدا.......
له‌وانه‌یه‌ تاوانی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌ بێت که‌ په‌نام بۆ ئه‌و برد له‌ سه‌ره‌تاوه‌..
بمبوره‌..... ماڵئاواااا



رۆژانه‌ زۆرێک له‌پیاوان له‌م شێوازه‌ نامانه‌ بۆ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌نوسن به‌ڵام له‌و بروایه‌دان که‌ بتوانێت نامه‌که‌ی بۆ جێبهێڵێت؟؟؟ یان ده‌یدڕێنێت له‌دوای ته‌واو بون له‌ نوسینی!!!!

هیوادارم بتوانن ئێوه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌....

***چ هۆکارێک واده‌کات که‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ تاوان و خیانه‌تی خۆی بکات؟؟ ئایا خۆشه‌ویستی یه‌؟؟ئه‌گه‌ر وایه‌ ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ له‌ کوێ بوو کاتێک بیر له‌ خیانه‌ت ده‌کاته‌وه‌؟؟

ئه‌گه‌ر وای دابنێین ئه‌و ساته‌ی که‌ خیانه‌تی تیا ده‌کرێت شه‌یتان پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کیه‌ تیایدا..ئه‌وا
***بۆ لۆمه‌ی نه‌فسی خۆی و شه‌یتان ناکات؟؟ئایا به‌راستی حه‌ز ناکات ژنه‌که‌ی ببینێ به‌ هه‌ڵخۆڵۆفاوی؟؟

*** بۆچی له‌ رێگه‌ی نامه‌وه‌ دان به‌ هه‌ڵه‌کانی خۆیدا ده‌نێت و به‌ شێوه‌ی راسته‌وخۆ و رووبه‌روو نایکات؟ئایا هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌رم ده‌کات ؟؟ ئایا وای داده‌نێت که‌ ئیتر نه‌جاتی ده‌بێت له‌ گفتووگۆی رووبه‌روو؟؟

***بۆچی تاوانبار هه‌میشه‌ له‌دوای بیانوویه‌ک ده‌گه‌رێت بۆ هه‌ڵه‌کانی؟؟پێی وایه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ رێگه‌یه‌ک که‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ لێخۆش بوون له‌لایه‌ن که‌سی به‌رامبه‌ره‌وه‌؟؟؟

***به‌ بۆچونی ئێوه‌ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژنێک نامه‌یه‌کی وا بۆ پیاوه‌که‌ی جێ بهێڵێت له‌م کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا؟؟



به‌رێز:ناوی سه‌رچاوه‌که‌ی بنوسه‌ که‌ لێت وه‌رگرتووه‌،،،سه‌رچاوه‌ کوردماکس        چاودێر:سۆزی_2020

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-05 00:00:12

leya
جوانی کوردژین
شوێن: England
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-30
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 376
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌ی پیاوێکی خیانه‌تکار بۆ ژنه‌که‌ی....

dast xosh kak daryan baraste hamw mroveek sheawe awaea ka hala bkat balam nachetawa sar haman halae peshw

Kurdzhin
http://i49.tinypic.com/29vo6fl.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-05 08:41:01

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsMSIE7

Re: نامه‌ی پیاوێکی خیانه‌تکار بۆ ژنه‌که‌ی....

ده‌سته‌کانت خۆش براكةم

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-05 22:55:58

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌ی پیاوێکی خیانه‌تکار بۆ ژنه‌که‌ی....

سووپاس به‌قووربان ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net