.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بمبوره هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌م،خیانه‌تم لێکردنیت هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌م،له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ناونیشانی نامه‌که‌م ده‌زانم توشی شۆک ده‌بیت،، به ئاواتی ده‌خوازیت که ئه‌مه‌ی ده‌یڵێم خه‌و بێت و راستی نه‌بێت،، به‌ڵام به داخه‌وه راستی یه و من خیانه‌تم لێ کردیت، ئه‌وه‌تا ئێستا دانی پێدا ده‌نێم که من راست نیم له‌گه‌ڵت ناتوانم بێده‌نگ بم له‌وه‌زیاتر.......... راسته دان پێدانان گرانه به‌ڵام چیتر زوڵمه لام که‌تۆ ئه‌بینم له‌ته‌نیشتم خه‌وتوویت به ئارامی و دڵنیایت لێم به‌ڵام من که‌سێکی زاڵم و خیانه‌تکار....
زۆر بۆت پێکه‌نیم چۆن پێکه‌نینێک!!! هه‌مووی درۆ بوو،له‌باوه‌شی گه‌رمی تۆدا بیرم له که‌سێکی تر ده‌کرده‌وه...
خۆشه‌ویستیت گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که من خیانه‌تی لێبکه‌م....
له‌گه‌ڵ کچێکی تر بووم، به‌ڵام باوه‌رم پێ بکه نه‌مویست خیانه‌تت لێبکه‌م
به‌ڵام خۆشم نازانم بۆ وام کرد.......
گرنگ نیه ئه‌و کێیه!! چۆنه!!هه‌رگیز وا بیر مه‌که‌ره‌وه خۆشم ویستبێت و بیری لێبکه‌مه‌وه
چونکه تۆ ئافره‌تێکی که دڵمت داگیر کرد له ژیانم
خۆشه‌ویسته‌که‌م نامه‌که‌م بۆ ئه‌وه نیه که بڵێم لێم ببوره چونکه خۆم ده‌زانم شایانی لێبوردن نیم، نامه‌که‌م ته‌نها بۆ دان پێدانانه به هه‌ڵه‌کانم...
به‌هه‌ر حاڵ ئیستا نه.....ده‌زانم لێ‌خۆش بوون گرانه ،، به‌ڵام تکات لێده‌که‌م باش بیری لێبکه‌یته‌وه و به‌سه‌ر بیر و بۆچونی خۆتدا زاڵ ببه، باوه‌رم پێ بکه من زۆر زۆر په‌شیمانم و هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی وا دووباره نابێته‌وه،، ته‌نانه‌ت خۆشم بروا ناکه‌م که من شتی وام کردبێت....
به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئیستا ترسی خوا له‌دڵمه و گه‌راومه‌ته‌وه و تۆبه‌م کردووه.. ته‌نها ئافره‌تێک بوو که چه‌ند جارێک دیم، ئه‌ویش ئه‌و کاته‌نه بوو که ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌کردیت ئهتوتت ئیشم هه‌یه ناتوانم منیشم په‌نام ئه‌برده به‌ر ئه‌وو.... به‌ته‌نها من تاوانبار مه‌که چونکه تۆ هۆکاری سه‌ره‌کیم بویت په‌نام به‌م هه‌ڵه برد....من وه‌ک هه‌موو پیاوێک پێویستم به‌وه هه‌یه که هه‌میشه ژنێک گرنگیم پێ بدات...
له‌وانه‌یه ئه‌م بیانوانه هۆکارێکی ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام من وه‌ک هاورییهک حسابم بۆ ئه‌و ئه‌کرد و کێشه‌کانم له‌گه‌ڵ باس ده‌کرد تا وه‌ی لێهات ئه‌وه‌ی روویدا روویدا.......
له‌وانه‌یه تاوانی سه‌ره‌کیم ئه‌وه بێت که په‌نام بۆ ئه‌و برد له سه‌ره‌تاوه..
بمبوره..... ماڵئاواااا
رۆژانه زۆرێک له‌پیاوان له‌م شێوازه نامانه بۆ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌نوسن به‌ڵام له‌و بروایه‌دان که بتوانێت نامه‌که‌ی بۆ جێبهێڵێت؟؟؟ یان ده‌یدڕێنێت له‌دوای ته‌واو بون له نوسینی!!!!
هیوادارم بتوانن ئێوه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه....
***چ هۆکارێک واده‌کات که مرۆڤ هه‌ست به تاوان و خیانه‌تی خۆی بکات؟؟ ئایا خۆشه‌ویستی یه؟؟ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و خۆشه‌ویستیه له کوێ بوو کاتێک بیر له خیانه‌ت ده‌کاته‌وه؟؟
ئه‌گه‌ر وای دابنێین ئه‌و ساته‌ی که خیانه‌تی تیا ده‌کرێت شه‌یتان پاڵنه‌رێکی سه‌ره‌کیه تیایدا..ئه‌وا
***بۆ لۆمه‌ی نه‌فسی خۆی و شه‌یتان ناکات؟؟ئایا به‌راستی حه‌ز ناکات ژنه‌که‌ی ببینێ به ههڵخۆڵۆفاوی؟؟
*** بۆچی له رێگه‌ی نامه‌وه دان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا ده‌نێت و به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و رووبه‌روو نایکات؟ئایا هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که شه‌رم ده‌کات ؟؟ ئایا وای داده‌نێت که ئیتر نه‌جاتی ده‌بێت له گفتووگۆی رووبه‌روو؟؟
***بۆچی تاوانبار هه‌میشه له‌دوای بیانوویه‌ک ده‌گه‌رێت بۆ هه‌ڵه‌کانی؟؟پێی وایه ئه‌وه ده‌بێته رێگه‌یه‌ک که نزیک ده‌بێته‌وه له لێ‌خۆش بوون له‌لایه‌ن که‌سی به‌رامبه‌ره‌وه؟؟؟
***به بۆچونی ئێوه چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژنێک نامه‌یه‌کی وا بۆ پیاوه‌که‌ی جێ بهێڵێت له‌م کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا؟؟
به‌رێز:ناوی سه‌رچاوه‌که‌ی بنوسه که لێت وه‌رگرتووه،،،سه‌رچاوه کوردماکس چاو‌دێر:سۆزی_2020


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش براكةم

له‌سه‌ر هێڵ نییه