❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت


#1 2009-11-17 14:54:37

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

هه‌نار ئه‌و كچه‌ كورده‌ی كه‌ له‌ساڵی ‌ 2008 دا له‌ به‌رنامه‌ی (RTL )ى ئه‌ڵمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌ گۆرانیه‌كی ئینگلیزی به‌شداری كردو سه‌رنجی به‌شداربوانی راكێشا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت، لیژنه‌كه‌ هێشتیانه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردنێكی تر.
هه‌نار به‌ پشتگیری باوك و دایكی كه‌ خێزانیكی ناسراو و تیكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستانن و له‌ ئاوێته‌ بوون و تێكه‌ڵ بوون به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی تیگه‌یشتوون و هانده‌رو پشتیوانی (هه‌نار)بوون و تواناكانیان ئاشكراكرد، ساڵی پار كه‌ به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌‌دا كرد له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: من له‌ كوردستانه‌وه‌ هاتووم و ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵه‌و دانیشتووی لودڤیكسهاڤنی ئه‌ڵمانیام.
ئه‌مساڵیش هه‌ناری ته‌مه‌ن 9 ساڵان له‌سایه‌ی پشتگیری دایك و باوكیدا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ لیژنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد كه‌ باوك و دایكی به‌وشێوه‌یه‌ هانده‌ری بن و پێشكه‌وتنیشی بووه‌ جێی سه‌رسوڕمانی لیژنه‌كه،
‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گۆرانیه‌كی ئه‌مریكی زۆر سه‌ختی وه‌ك (Leonar Lewis )ی پێشكه‌شكرد و بووه‌ جێی ئافه‌رین و چه‌پڵه‌ڕێزان..
لێژنه‌كه‌ش كه‌ پێكهاتبوون له‌ سێ كه‌سایه‌تی هونه‌ری و راگه‌یاندنی ناسراوی ئه‌ڵمانی و به‌رنامه‌ی(Das Super RTL) كه‌ مليۆنه‌ها گه‌نج ته‌ماشای ده‌كات و ئاره‌زووه‌كانی به‌هره‌مه‌ندان و ئه‌وانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ جیاوازن و ئه‌مجاره‌یان به‌خت یاوه‌ری (هه‌نار) بوو هه‌رسێ ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ ره‌زامه‌ندیان پیشانداو هه‌نار سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
هه‌نار پێشئه‌وه‌ی له‌ ستۆدیۆدا ده‌ركه‌وێت، ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی دایك و باوكی له‌‌ پشتی په‌رده‌ی به‌رنامه‌كه‌وه‌ پرسیاری لێكردو وتى:
*ده‌ترسیت؟
-هه‌نار: له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرشتی تازه‌ فێربووم، حه‌زده‌كه‌م به‌ سه‌ركه‌وتن بگه‌م!!
*هه‌وڵه‌كانت چۆنه‌و پێویستیت به‌هاوكاری نیه؟
-هه‌مووشتێك باشه.
*كه‌واته‌ مافی خۆت ناوێت ، بابچوكت بكه‌ینه‌وه‌..
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌نار روو له ستۆدیۆ ده‌كات و به‌ چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه‌ پیشوازی لێكرا، له‌به‌رده‌م Silvia Vander vaart وBrucc Darnell Dita لیژنه‌كه‌دا به‌ رویه‌كی خۆشه‌وه‌ وتی:
من ( هه‌نار)م له‌ لودڤیكسهاڤنه‌وه‌ هاتووم .. هیوادارم باشتر له‌ساڵی رابوردو گۆرانی بڵێم..
ئه‌وانیش ناسیانه‌وه‌ كه‌ له‌دایك و باوكێكى كوردستانیه‌و جێی خۆشحاڵیشیان بوو كه‌ هه‌نار به‌شداری كردوه‌ته‌‌وه‌و ئه‌وه‌شیان به‌خاڵی به‌هێزی پشتگیری و بڕواو متمانه‌ دانا، هه‌م بۆ هه‌نارو هه‌م بۆ دایك باوكی كه‌ پشتگیریان له‌ هه‌نار كرد وه‌ك له‌ قسه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌دا هات.
* تۆ پار لێره‌ بوویت؟
-هه‌نار: به‌ڵێ ..
* پار سه‌ركه‌وتی بۆ قۆناغی پێشكه‌وتووتر؟
-هه‌نار: نه‌خێر، به‌ڵام هه‌قی ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی داهاتووتان دامێ.
*ئێستا پێت خۆش بوو یان بڕواده‌كه‌یت، كه‌ جارێكی تر لێره‌یت؟ چیت بۆ ئاماده‌كردووین؟
-هه‌نار:گۆرانی (Leona Lewis)
*گۆرانی قورسترت نه‌دۆزیه‌وه‌؟ (لیژنه‌كه‌ مه‌به‌ستیان له‌و گۆرانیه‌ ئه‌وه‌ بوو.. كه‌ ده‌یڵێت قورسه‌!)
هه‌نار گۆرانیه‌كه‌ی وت و سه‌رنجی هه‌مووی راكێشاو یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پێی وت: هه‌نار تۆ ئێستا سه‌روو 9 ساڵیت ئه‌مساڵ زۆر باشتر له‌ پار گۆرانیت وت، وابزانم شا‌نست باشه‌ و گه‌وره‌ بوویت.
ئه‌ندامێكی تری لیژنه‌كه‌ش پێی وت: ئافه‌رین راهێنانی باشت كردووه‌ ئه‌م گۆرانیه‌ قورسه‌ت باش وت.
Dita ئه‌ندامێكی تری لیژنه‌كه‌يه پێی وت: له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستات هه‌بوو؟
هه‌نار: به‌ڵێ مامۆستایه‌كی پریڤات- تایبه‌تم هه‌بوو.
*Dita: زۆر باشه‌، من قه‌ت بڕوام نه‌بوو كه‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و هه‌موو شته‌ فێر‌ببیت، پار زۆر به‌خراپی ده‌تووت، به‌س جوان و ناسك بوویت، من به‌ مامۆستای راهێنان توڕه‌ده‌بم، ئه‌مجاره‌ یان تۆ زۆر به‌توانابوویت، یان مامۆستاكه‌ته، ئه‌و شته‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ وای لێكردویت، ئاوا گۆرانی بڵێیت و به‌رده‌وام بیت.
دواتر هه‌رسێ ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ رایان وابوو هه‌نار بوونی خۆی سه‌لماندووه‌و راهێنانی باشی كردووه‌ و زۆر باشه‌ و پێشكه‌وتنی به‌خۆوه‌ بینیوه، پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌كه‌ پێی ده‌ڵی خۆشه‌ سه‌ركه‌وتی بۆ قۆناغی پێشكه‌وتوو؟ ئه‌مجاره‌یان كه‌ هاتیه‌وه‌ وه‌ك ئێستا باشتر پێده‌كه‌نیت.

له‌كۆتاییدا، له‌گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی كه‌ناڵی به‌ناوبانگی RTL دا.. هه‌ناری قه‌ڵادزێ به‌ چه‌پڵه رێزانه‌وه‌ پێشوازی لێكراو ئافه‌رینی لێكراو به‌ڕێكرا، لیژنه‌كه‌ش سه‌ریخست بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.

بۆ بینینى به‌رنامه‌كه ‌و گۆرانییه‌كه‌ی هه‌نار مه‌ولودكلیكی ئێره‌ بكه:‌





http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-06e49b9d39.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7fb67a973c.jpg
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fce29d8c79.jpg

                                           pukmidiya

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-17 15:11:59

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان بابه‌تێکی جوانه‌ سه‌رکه‌وتو بیت گیان به‌ هیوای به‌رده‌وامیت،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-17 15:17:06

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

waw barasti jhi shanazi kurde

dastt xosh bet

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-17 15:19:54

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

Walla bash bu ,pem xosha

Dast Xosh bo hawallaka

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-11-18 10:46:31

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

zor supastan akam bo peyama ranginakatan
ba hiway bardawami bo eway gulish axwazm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-11-18 11:11:03

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

dast xosh waaaaaaaaaaw kcheky lehatw u cwana hiway sarkawtny bo axwazm pewistman ba kchy wa ziraka afarin
dast xosh hawre gian

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-11-18 12:03:54

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێگیان سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-11-18 17:40:30

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت

supas hawreyan desti
eway azizish xosh bet
bo peyama qshangakatan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » منداڵێكی كورد له‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net