.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










هه‌نار ئه‌و كچه كورده‌ی كه له‌ساڵی 2008 دا له به‌رنامه‌ی (RTL )ى ئه‌ڵمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش به گۆرانیه‌كی ئینگلیزی به‌شداری كرد‌و سه‌رنجی به‌شداربوانی راكێشا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كه له‌وانه‌یه نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت، لیژنه‌كه هێشتیانه‌وه بۆ به‌شداری كردنێكی تر.
هه‌نار به پشتگیری باوك و دایكی كه خێزانیكی ناسراو و تیكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستانن و له ئاوێته بوون و تێكه‌ڵ بوون به كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی تیگه‌یشتوون و هاندهرو پشتیوانی (هه‌نار)بوون و تواناكانیان ئاشكراكرد، ساڵی پار كه به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه‌دا كرد له وه‌ڵامی پرسیارێكدا وتی: من له كوردستانه‌وه هاتووم و ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵه‌و دانیشتووی لودڤیكسهاڤنی ئه‌ڵمانیام.
ئه‌مساڵیش هه‌ناری ته‌مه‌ن 9 ساڵان له‌سایه‌ی پشتگیری دایك و باوكی‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد كه باوك و دایكی به‌وشێوه‌یه هانده‌ری بن و پێشكه‌وتنیشی بووه جێی سه‌رسوڕمانی لیژنه‌كه،
دوای ئه‌وه‌ی كه گۆرانیه‌كی ئه‌مریكی زۆر سه‌ختی وه‌ك (Leonar Lewis )ی پێشكه‌شكرد و بووه جێی ئافه‌رین و چه‌پڵه‌ڕێزان..
لێژنه‌كه‌ش كه پێكهاتبوون له سێ كه‌سایه‌تی هونه‌ری و راگه‌یاندنی ناسراوی ئه‌ڵمانی و به‌رنامه‌ی(Das Super RTL) كه مليۆنه‌ها گه‌نج ته‌ماشای ده‌كات و ئاره‌زووه‌كانی به‌هره‌مه‌ندان و ئه‌وانه ده‌رده‌خات كه جیاوازن و ئه‌مجاره‌یان به‌خت یاوه‌ری (هه‌نار) بوو هه‌رسێ ئه‌ندامی لیژنه‌كه ره‌زامه‌ندیان پیشانداو هه‌نار سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
هه‌نار پێشئه‌وه‌ی له ستۆدیۆدا ده‌ركه‌وێت، ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه به ئاماده‌بوونی دایك و باوكی له پشتی په‌رده‌ی به‌رنامه‌كه‌وه پرسیاری لێكرد‌و وتى:
*ده‌ترسیت؟
-هه‌نار: له‌و ماوه‌یه‌دا زۆرشتی تازه فێربووم، حه‌زده‌كه‌م به سه‌ركه‌وتن بگه‌م!!
*هه‌وڵه‌كانت چۆنه‌و پێویستیت به‌هاوكاری نیه؟
-هه‌مووشتێك باشه.
*كه‌واته مافی خۆت ناوێت ، بابچوكت بكه‌ینه‌وه..
دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌نار روو له ستۆدیۆ ده‌كات و به چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه پیشوازی لێكرا، له‌به‌رده‌م Silvia Vander vaart وBrucc Darnell Dita لیژنه‌كه‌دا به رویه‌كی خۆشه‌وه وتی:
من ( هه‌نار)م له لودڤیكسهاڤنهوه هاتووم .. هیوادارم باشتر له‌ساڵی رابوردو گۆرانی بڵێم..
ئه‌وانیش ناسیانه‌وه كه له‌دایك و باوكێكى كوردستانیه‌و جێی خۆشحاڵیشیان بوو كه هه‌نار به‌شداری كردوه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌شیان به‌خاڵی به‌هێزی پشتگیری و بڕوا‌و متمانه دانا، هه‌م بۆ هه‌نارو هه‌م بۆ دایك باوكی كه پشتگیریان له هه‌نار كرد وه‌ك له قسه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌دا هات.
* تۆ پار لێره بوویت؟
-هه‌نار: به‌ڵێ ..
* پار سه‌ركه‌وتی بۆ قۆناغی پێشكه‌وتووتر؟
-هه‌نار: نه‌خێر، به‌ڵام هه‌قی ئه‌م به‌شداریكردنه‌ی داهاتووتان دامێ.
*ئێستا پێت خۆش بوو یان بڕوادهكهیت، كه جارێكی تر لێره‌یت؟ چیت بۆ ئاماده‌كردووین؟
-هه‌نار:گۆرانی (Leona Lewis)
*گۆرانی قورسترت نه‌دۆزیه‌وه؟ (لیژنه‌كه مه‌به‌ستیان له‌و گۆرانیه ئه‌وه بوو.. كه ده‌یڵێت قورسه!)
هه‌نار گۆرانیه‌كه‌ی وت و سه‌رنجی هه‌مووی راكێشا‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه پێی وت: هه‌نار تۆ ئێستا سه‌روو 9 ساڵیت ئه‌مساڵ زۆر باشتر له پار گۆرانیت وت، وابزانم شانست باشه و گه‌وره بوویت.
ئه‌ندامێكی تری لیژنه‌كه‌ش پێی وت: ئافه‌رین راهێنانی باشت كردووه ئه‌م گۆرانیه قورسه‌ت باش وت.
Dita ئه‌ندامێكی تری لیژنهكهيه پێی وت: له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستات هه‌بوو؟
هه‌نار: به‌ڵێ مامۆستایه‌كی پریڤات- تایبه‌تم هه‌بوو.
*Dita: زۆر باشه، من قه‌ت بڕوام نه‌بوو كه له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ئه‌و هه‌موو شته فێرببیت، پار زۆر به‌خراپی ده‌تووت، به‌س جوان و ناسك بوویت، من به مامۆستای راهێنان توڕه‌ده‌بم، ئه‌مجاره یان تۆ زۆر بهتوانابوویت، یان مامۆستاكهته، ئه‌و شته زۆر گرنگه كه وای لێكردویت، ئاوا گۆرانی بڵێیت و به‌رده‌وام بیت.
دواتر هه‌رسێ ئه‌ندامی لیژنه‌كه رایان وابوو هه‌نار بوونی خۆی سه‌لماندووه‌و راهێنانی باشی كردووه و زۆر باشه و پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه، پێشكه‌شكه‌ری به‌رنامه‌كه پێی ده‌ڵی خۆشه سه‌ركه‌وتی بۆ قۆناغی پێشكه‌وتوو؟ ئه‌مجاره‌یان كه هاتیه‌وه وه‌ك ئێستا باشتر پێده‌كه‌نیت.
له‌كۆتاییدا، له‌گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی كه‌ناڵی به‌ناوبانگی RTL دا.. هه‌ناری قه‌ڵادزێ به چه‌پڵه رێزانه‌وه پێشوازی لێكراو ئافه‌رینی لێكراو به‌ڕێكرا، لیژنه‌كه‌ش سه‌ریخست بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر.
بۆ بینینى به‌رنامه‌كه و گۆرانییه‌كه‌ی هه‌نار مهولودكلیكی ئێره بكه:




ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان بابه‌تێکی جوانه سه‌رکه‌وتو بیت گیان به هیوای به‌رده‌وامیت،،

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








waw barasti jhi shanazi kurde
dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Walla bash bu ,pem xosha
Dast Xosh bo hawallaka

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supastan akam bo peyama ranginakatan
ba hiway bardawami bo eway gulish axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh waaaaaaaaaaw kcheky lehatw u cwana hiway sarkawtny bo axwazm pewistman ba kchy wa ziraka afarin
dast xosh hawre gian

له‌سه‌ر هێڵ نییه









supas hawreyan desti
eway azizish xosh bet
bo peyama qshangakatan
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
