.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









چاره‌سه‌رێكی نوێ بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دۆزرایه‌وه
(سبه ى): زاناكان چاره‌سه‌رێكی نوێیان بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاشكراكرد.
له زانكۆی ئۆكسفۆرد چه‌ند زانایه‌ك ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی سوود وه‌رگرتن له وزه‌ی ده‌رپه‌ڕیوی بڵقی خانه تووشبووه‌كان به‌شێرپه‌نجه هه‌نگاوێكی نوێی زانستی بنێن.
ئه‌و زانایانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئامێرێكی نوێیان دروستكرد، كه شه‌پۆلی سه‌روده‌نگ دروستده‌كات و ئه‌م شه‌پۆلانه‌ش به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و خانه تووشبووانه و قه‌باره‌یان فراوان ده‌كات و له‌كاتی تهقیندا ئه‌و وزه‌یه‌ی دروست ده‌بێت، خانه تووشبووه‌كان به‌شێرپه‌نجه له‌ناوده‌بات.
تیمه به‌ریتانیه‌كه ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئامێره پێشكه‌وتووه بۆ چاره‌سه‌رێكی ئه‌زموونی به‌كاربهێنن و چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ی پێبكه‌ن كه تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و گورچیله.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م پێشكه‌وتنه نوێیه به شه‌پۆلی سه‌روده‌نگ (هایفۆ) ناسرا و له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌رچڵ له شاری ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا تاقیكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌م ئامێره تا ئاستێك وه‌كو نه‌شته‌رگه‌ری وایه به‌بێ كاری نه‌شته‌رگه‌ری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هیچ زیانێك به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ره‌مه‌كان ناگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكرایكرد ئه‌م داهێنانه هه‌رچه‌نده ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه له‌و بوارهیهدا به‌ڵام رووبه‌ڕووی چه‌ندین گرفت ده‌بێته‌وه له‌وانه پرۆسه‌كه به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بۆ له‌ناوبردنی وه‌ره‌مێكی 10 سانتیمه‌تری 5 سه‌عاتی پێده‌چێت له‌كاتێكدا به‌نه‌شته‌رگه‌ریی ئاسایی ته‌نیا 45 خولهك ده‌خایه‌نێت. خاڵێكی تری نێگه‌تیڤی پرۆسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رناكه‌وێت تا به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره‌كه كۆتایی نه‌یه‌ت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه