❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌رێكی‌ نوێ‌ بۆ‌ شێرپه‌نجه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-20 19:54:22

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

چاره‌سه‌رێكی‌ نوێ‌ بۆ‌ شێرپه‌نجه‌

چاره‌سه‌رێكی‌ نوێ‌ بۆ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ دۆزرایه‌وه‌


(سبه ى): زاناكان چاره‌سه‌رێكی‌ نوێیان بۆ نه‌خۆشی‌ شێرپه‌نجه‌ ئاشكراكرد.
له‌ زانكۆی‌ ئۆكسفۆرد چه‌ند زانایه‌ك ده‌یانه‌وێت له‌ڕێی‌ سوود وه‌رگرتن  له‌ وزه‌ی‌ ده‌رپه‌ڕیوی‌  بڵقی‌ خانه‌ تووشبووه‌كان به‌شێرپه‌نجه‌ هه‌نگاوێكی‌ نوێی‌ زانستی‌ بنێن.
ئه‌و زانایانه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئامێرێكی‌ نوێیان دروستكرد، كه‌ شه‌پۆلی‌ سه‌روده‌نگ دروستده‌كات ‌و ئه‌م شه‌پۆلانه‌ش به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و خانه‌ تووشبووانه‌ ‌و قه‌باره‌یان فراوان ده‌كات ‌و له‌كاتی ته‌قیندا ئه‌و وزه‌یه‌ی‌ دروست ده‌بێت، خانه‌ تووشبووه‌كان به‌شێرپه‌نجه‌ له‌ناوده‌بات.
تیمه‌ به‌ریتانیه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئامێره‌ پێشكه‌وتووه‌ بۆ چاره‌سه‌رێكی‌ ئه‌زموونی به‌كاربهێنن و چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێبكه‌ن كه‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌  جگه‌ر و گورچیله‌.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ نوێیه‌ به‌ شه‌پۆلی‌ سه‌روده‌نگ (هایفۆ) ناسرا و له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ چه‌رچڵ‌ له‌ شاری‌ ئۆكسفۆردی‌ به‌ریتانیا تاقیكراوه‌ته‌وه‌.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌م ئامێره‌ تا ئاستێك وه‌كو نه‌شته‌رگه‌ری‌ وایه‌ به‌بێ‌ كاری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هیچ زیانێك به‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ وه‌ره‌مه‌كان ناگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاشكرایكرد ئه‌م داهێنانه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستكه‌وتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ له‌و بواره‌یه‌دا به‌ڵام رووبه‌ڕووی‌ چه‌ندین گرفت ده‌بێته‌وه‌ له‌وانه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌هێواشی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ‌و بۆ له‌ناوبردنی‌ وه‌ره‌مێكی‌ 10 سانتیمه‌تری‌ 5 سه‌عاتی‌ پێده‌چێت له‌كاتێكدا به‌نه‌شته‌رگه‌ریی‌ ئاسایی‌ ته‌نیا 45 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت. خاڵێكی‌ تری‌ نێگه‌تیڤی‌ پرۆسه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌رناكه‌وێت تا به‌كارهێنانی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ كۆتایی نه‌یه‌ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net