❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌حمود جه‌وده‌ت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-20 21:02:07

zryan_jojo
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-03
دواترین سه‌ردان: 2013-01-05
په‌یامه‌كان: 297

مه‌حمود جه‌وده‌ت

مه‌حمود جه‌وده‌ت
1889 -1937



مه‌حمود جه‌وده‌ت كوڕی‌ ئه‌حمه‌د جه‌وده‌ت-ی‌ مه‌حمود ئاغای‌ مسته‌فا ئاغایه‌، به ‌ره‌گه‌ز ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر هۆزی‌ (زه‌نگه‌نه‌)، ساڵی‌ 1889 له‌دایكبووه‌، حه‌سه‌ن ئاغای‌ ده‌وڵه‌ت كه‌ مامی‌ بووه‌ پێیگه‌یاندووه‌، قوتابخانه‌ی‌ (روشدییه‌ی‌) سوپایی ته‌واو كردووه‌، ساڵی‌ 1907 چووه‌ته‌ (ئه‌سته‌مبوڵ) له‌وێ‌ قوتابخانه‌ی‌ (سوپای‌ سوڵتانی‌) بۆ چوار ساڵ خوێندووه‌و بووه‌ به‌ ئه‌فسه‌ر.

له‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌مدا به‌شداریكردووه‌، له‌كاتی‌ حوكمڕانی‌ شێخ مه‌حمودی‌ نه‌مردا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ (سلێمانی‌) و پله‌یه‌كی‌ به‌رزی‌ له‌ له‌شكردا پێده‌به‌خشرێت، دواتر ده‌چێته‌ نێو سوپای‌ عێراقه‌وه‌.

هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ ده‌ستده‌كات به‌ نووسین‌و هۆنراوه‌ دانان، به‌رهه‌مه‌كانی‌ له‌ (رۆژنامه‌ی‌ ئومێدی‌ ئیستقلال) و (پێشكه‌وتن) و گۆڤاری‌ (زاری‌ كرمانجی‌)دا بڵاو كردۆته‌وه.
زۆر نووسینی‌ له‌فه‌ره‌نسییه‌وه‌ گۆڕیوه‌ته‌ سه‌ر زمانی‌ كوردی‌ و له‌چاپیداوه‌.

مه‌حمود جه‌وده‌ت رووناكبیر‌ێكی دیاری سه‌رده‌می خۆی بووه‌، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ به‌كر سدقی‌ دا هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ (سمایل ئاغای‌ سمكۆ)دا هه‌بووه‌.

جێی داخه له‌مشتومڕێكدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ خانه‌نشین، مه‌حمود جه‌وده‌ت ئه‌و لێپرسراوه‌ ئه‌كوژێت‌و له ئاكامدا‌ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا‌ ده‌درێت، رۆژی‌ 1937/11/20 له‌سێداره‌ ده‌درێت‌و ته‌رمه‌كه‌ی‌ ده‌گوێزرێته‌وه ‌شاری سلێمانی‌و له‌گردی‌ سه‌یوان ده‌نێژرێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-04 13:04:02

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌حمود جه‌وده‌ت

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net